112
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- لە عێراق بۆنی گۆڕانکاریی سیاسی دێت
- پێشبینی گەڕانەوەی موقتەدا سەدر دەکرێت بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسی
- دابڕان کەوتووەتە نێو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە و ئەگەری هەڵبژاردنێکی دیکەی پێشوەختە لەئارادایە
عەرەب
- بزووتنەوەی نەهزە داوای خۆپیشاندان لە لایەنگرانی دەکات
- پەرلەمانی عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی تازەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەکان
- لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا ناکۆکن لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی هاوبەشەوە
قودسی عەرەبی
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان روبەڕوبونەوەی چەکداریی لەنێوان یەکێتی و پارتی بە دوور دەزانێت
- نێچیرڤان بارزانی: موقتەدا سەدر پشتگیریی لە حکومەتەکەی سودانی دەکات
- نێچیرڤان بارزانی: گەشبینم بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد
زەمان
- مەرجەعێکی ئاینی: فرۆشتنی دۆلار بە نرخی جیاواز لە نرخی فەرمی “حەرامە”
- سودانی دەچێتە قاهیرە و بەردەوامیی بە گفتوگۆ دوو قۆڵییەکان دەدات
- وەزیری کۆچبەرانی عێراق: 300 خێزانی ئاوارە کەمپەکانی سلێمانییان جێهێشت و گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- داوای دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ئەو کەسانە دەکرێت کە لە پشت ژەهراویکردنی خوێندکارە کچەکانی ئێرانەوەن
- فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران: درۆنەکانمان هێزێکی زۆری پێ بەخشیوین
- سیخوڕێکی ئەفغانی لە مازندەران دەستگیرکرا
ئیتلاعات
- قەتەر باڵیۆزخانەی سووریا لە ئۆپۆزسیۆن وەردەگرێتەوە و رادەستی بەشار ئەسەدی دەکاتەوە
- جێگری سەرۆککۆماری ئێران: دوژمن خوێندکارانی ژەهراوی کردووە
- وەزیری دەرەوەی ئێران: لە شەڕی رووسیا و ئۆکرایندا چەکمان بە هیچ لایەک نەداوە
ئێعتێماد
- فیلتەرکردنی ئینتەرنێت لە ئێران کاریگەریی لەسەر بواری دەروونیی گەنجان دروستکردووە
- ئێران و بەلجیکا هەوڵی رێککەوتن دەدەن: ئازادکردنی هاوڵاتییەکی بەلجیکی بەرامبەر ئازادکردنی دیپلۆماتکارێکی ئێرانی
- لە ئێران نرخی ئامێری مۆبایل بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
ئارمان میللی
- رەئیسی: نائارامی لە خوێندنگاکاندا (ژەهراویکردن) بەشێکە لە نائارامییەکانی سەر شەقام
- پەرلەمانتارێک: تاوەکو ئێستا پەرلەمان هیچ هەنگاوێکی نەهاویشتووە بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی تومەن
- نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: وەڵامی هەموو جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل دەدەینەوە
رۆژنامە تورکییەکان
ئەڤرەنسەل
- کلچدارئۆغلۆ: مێزی شەش لایەنەکە بە زمانی ئەردۆغان بەڕێوە ناچێت
- لە دوو مانگی ئەمساڵدا 301 کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە
- کارمەندان لە ئەڵمانیا هۆشداریی لە مانگرتنی سەرتاسەری دەدەن
سوزجو
- گروپی هەڵاوسانی تورکیا: رێژەی هەڵاوسان نزیکدەبێتەوە لە 127٪
- کلچدارئۆغلۆ و یاڤاش: کاندیدی ئێمە کلچدارئۆغلۆیە
- بەهۆی جیابوونەوە لە هاوپەیمانیی گەل چەندین بەرپرسی پارتی باش دەستیان لەکارکێشایەوە
حوڕییەت
- پێدەچێت مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید بکات
- هاوڵاتیان دوای بومەلەرزە وردە وردە دەگەڕێنەوە هاتای
- ئەمڕۆ پێنج لایەنەکەی هاوپەیمانیی گەل بەبێ پارتی باش کۆدەبنەوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- دامەزراوە ئایینیەکانی موسڵمان، ئێزدی و عەلەوییەکان لە ئەوروپا هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆدەکەنەوە
- پۆلیسی تورکیا هەموو ئەو چادرانە هەڵدەگرێت کە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ زیانلێکەوتووان ئامادەیان کردووە
- لە مەلەتی دوای 27 رۆژ لە بومەلەرزە زیانلێکەوتووان هێشتا کێشەی پەناگەیان هەیە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- ئازادکردنی ئەو 10 هاوڵاتییە ئیسرائیلییەی تۆمەتبارن بە “سوتاندنی موڵک و ماڵی فەڵەستینییەکان” توڕەیی بەدوای خۆیدا دێنێت
- سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی جیهان بۆ دەستکەوتنی وەڵام لەبارەی پرسە ئەتۆمییەکانەوە سەردانی ئێران دەکات
- کەشتیوانە ئیماراتی، ئەمریکی و روسییەکان کە لە کەشتییەکەی ناسادا بوون “گەیشتنە وێستگەی ئاسمانیی جیهانیی”
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی هۆنگ کۆنگی چینی گرێبەستی کڕینی فرۆکەی گەورە بە بەهای ملیاران دۆلار لەگەڵ ئەمریکادا ئیمزا دەکات
- رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتان دەکات زانیارییان لەبارەی سەرچاوەی کۆڤید19 پێبدەن “لەکاتێکدا ئەمریکا و چین لەوبارەیەوە لەناکۆکیدان”
- باڵەخانەیەکی هەوربڕی تەواونەکراو لە چین بەهۆی کەتنەوەی ئاگرەوە مەترسی داڕمانی لەسەرە
واشنتن پۆست
- لێکۆڵینەوە لە پارێزەرەکانی ترەمپ دەستیپێکرد “تۆمەتبارن بە ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکانی 2020دا”
- پاش گرژییەکانی ئەمدواییەی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین گەنجە بێلایەنەکان دژی ئیسرائیل چەک هەڵدەگرن
- دادگای ئەمریکا بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئەو پارێزەرە دەرکرد کە “ژن و کوڕەکەی خۆی” کوشتبوو
یابان تایمز
- لەسەروبەندی ناسەقامگیرییە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا وەزیری دەرەوەی یابان لە کۆبوونەوەی G20 ئامادە نەبوو
- بەهۆی پاڵپشتییەکانی حکومەتەوە رێژەی هەڵاوسان لەبازاڕەکانی یابان دادەبەزێت
- لە یابان دەستدرێژیی بۆ سەر منداڵان زیادیکردووە