280
زووم:
ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕێکی دیکەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامدەبێت، لە ئینگلتەرا لوتکەی نێوان مانچستەر سیتی و نیوکاسڵ بەڕێوەدەچێت، کە هەردووکیان بە پارەی سەرمایەدارە عەرەبییەکان کێبڕکێی بردنەوەی پریمەرلیگ دەکەن.
مانچستەر سیتی کە ئیماراتییەکان خاوەندارێتیی دەکەن، بە 55 خاڵەوە دووەمی ریزبەندیی پریمەرلیگیان گرتووە و پێنج خاڵ لە مانچستەر سیتییەوە دوورن. نیوکاسڵی سعودییەکانیش بە 41 خاڵ پێنجەمن، پاشئەوەی لە چوار یاریی رابردوودا تامی بردنەوەیان نەکردووە.