28
یۆ ئێس ئەى تودەى
- قوربانیانى پێکدادانەکەى دوو شەمەندەفەرەکەى یۆنان بۆ 38 کەس بەرزبووەوە و کرێکارێکیش دەستگیرکرا
- ئەو تیمەى لە دواى روداوەکانى 11ى سێپتەمبەر لێکۆڵینەوەیان لە ئەگەرى بەکارهێنانى چەکى بایۆلۆجى لەلایەن قائیدەوە کرد، ئێستا لێکۆڵینەوە لە راستى و دروستى سەرهەڵدانى کۆرۆنا دەکەن
- بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک 67%ى کۆمپانیاکانى ئەمریکا داواى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بۆ دامەزراندنى کارمەندەکان دەکەن
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- رێککەوتنى چەکى نێوان ئەمریکا و تایوان، چین زیاتر نیگەران دەکات و دەبێتە هۆى زیادبوونى گرژییەکانى گەروى تایوان
- بەهۆى کوشتنى دڕندانەى کچە مۆدێلەکەى چین، تاوەکو ئێستا شەش کەس دەستگیرکراون
- گفتوگۆکانى نێوان چین و ئوسترالیا بەردەوامە، بۆ ئەوەى شاندێکى ئوسترالیا سەردانى چین بکات بۆ بەرەوپێشبردنى کەرتى بازرگانى نێوانیان
هائارێتز
- خۆپیشاندەرانى ئیسرائیل هاوسەر و کەسوکارى ناتانیاهۆ دەکەنە ئامانج
- لە ناوچەى هەواراى کەرتى رۆژئاواى فەلەستین هیچ هێزێکى فەلەستین ئامادەنەبووە بەرگرى لە هاوڵاتیانى خۆى بکات لەوکاتەى “جولەکەکان” هێرشیان کردووەتە سەریان
- جۆرێکى نوێی مار لە ئەفریقا و ئیسرائیل دۆزراوەتەوە کە پێشتر زانست باسی نەکردووە
فاینانشیەڵ تایمز
- ئەنتۆنى بڵینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى روسیا لە کۆبوونەوەى لوتکەى جى20 لە هیندستان 10 خولەک کۆبوونەتەوە، بڵینکن بە لاڤرۆڤى گوتووە تاوەکو شەڕەکە درێژە بکێشێت هاوکارى ئۆکراین دەکەین
- ئەمریکا سزاى نوێ بەسەر روسیادا دەسەپەنێت، دواى ئەوەى ئاشکرا بوو روسیا لە رێگەى تورکیا و ئیماراتەوە کەلوپەل هاوردە دەکات
- بەگوێرەى چەند وێنەیەکى مانگى دەستکرد، ئەو ئاگرانەى لە دارستانەکانى باکورى گۆى زەوى کەوتوونەتەوە، بووەتەهۆى دەردانى رێژەیەکى زۆر دوانۆکسیۆدى کاربۆن