بەگوێرەی راپرسیەک کە لە 45 پارێزگای تورکیا ئەنجامدراوە، دەنگی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بۆ خوار 30٪ دابەزیوە.
کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی) دواین راپرسی خۆی لەبارەی رێژەی دەنگی پارتە سیاسییەکان لە تورکیا و باکوری کوردستان بڵاوکردەوە. راپرسیەکە لە 45 پارێزگای گەورە تورکیا و باکوری کوردستان، لەنێوان 17 – 21ی مانگی شوبات ئەنجامدراوە، بەگوێرەی ئەنجامەکان هاوپەیمانی کۆمار بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆماری ئێستا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە هەڵبژاردنەکاندا “دەدۆڕێت”.
محەمەد پۆستەکی، سەرۆکی کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی) ئەنجامی راپرسیی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە کە ئەنجامەکەی بەم شێوەیەیە:
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 29.1٪
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 23.5
پارتی باش 19.5
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) 8.1
پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) 5.4
هەروەها دەنگی پارتە بچووکەکانیش بەم شێوەیەیە:
پارتی دوارۆژ 2.5٪
پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) 2.3٪
پارتی سەرکەوتن 2٪
پارتی گۆڕانکاری تورکیا 1.8٪
پارتی یەکگرتنی گەورە 1.5٪
پارتی نیشتیمان 1.3٪
پارتی رەفاحی نوێ 1٪
پارتەکانی دیکە 2٪
دوێنێ، 1ی ئادار، زۆربەی سەرۆک و بەرپرسانی تورکیا جەختیان لەوەکردەوە کە 14ی ئایار هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچن. بڕیارە ئەمڕۆش شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن کە هاوپەیمانی گەلیان پێکهێناوە، کۆببنەوە و پرسی کاندیدی هاوبەش یەکلایی بکەنەوە.