28
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی بێلاروسیا رایگەیاند گفتوگۆی ئاشتییانە کلیلی کۆتاییهێنانی قەیرانەکانی روسیا و ئۆکراینە
- بەگوێرەى راپۆرتێک لە چین، زۆربەی منداڵانی لادێ لەو وڵاتەدا ئالودەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بوون
- پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا چین لەسەر کۆمەڵێک سیاسەتی ئابوری، سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت
گاردیان
- دوای دەستگیرکردنی دایک و باوکێک لە بەریتانیا بەهۆی پشتگوێخستنی کۆرپەکەیان، تەرمی منداڵەکەیان دوای 53 رۆژ دۆزرایەوە
- ژمارەی گیانلەدەستداوانی روداوی دوو شەمەندەفەرەکەی یۆنان گەیشتە 43 کەس
- بەگوێرەى چەند لێکۆڵینەوەیەک لە ناوچەی خێرسۆن، دەرکەوتووە روسیا بە پلان سەنتەری ئەشکەنجەدانی لەو ناوچەیە بۆ تۆقاندنی خەڵکی دامەزراندووە
گەڵف نیوز
- بەگوێرەى رێنمایی تازەی حکومەتی ئیمارات، خەڵکی بیانی دەتوانن بۆ زیاتر لە 5 کەس لە کەسوکاریان دوای ڤیزای نیشتجێبوون بکەن
- دوای چارەسەری کێشە تەکنیکییەکانی کەشتییەکەی ناسا، ئەمڕۆ گەشتی ئاسمانیی کەشتیوانییە ئیماراتییەکە دەستپێدەکات
- شەڕی ئۆکراین دەبێتە تەوەری سەرەکی لوتکەی G20 کە بڕیارە مانگی ئەیلول لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بەڕێوەبچێت
واشنتن پۆست
- راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا دەریدەخات، کۆنیشانەی هاڤانا، کە بەرپرسان و کارمەندانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کوبا توشی تێکچوونی تەندروستییان دەبوون، پەیوەندی بە چەکی وزە و هێرشی دوژمنکارانەوە نییە
- بەهۆی روداوی دوو شەمەندەفەرەکەی یۆنان، وەزیری گواستنەوە دەستیلەکارکێشایەوە و بەرپرسێکی وێستگەی شەمەندەفەرەکان دەستگیرکرا
- هێرشەکانی روسیا بۆسەر ژێرخانی مەدەنیی ئۆکراین، ژیانی هاوڵاتییانی ناوچەکانی دوور لە بەرەی جەنگیشی بەهۆی بێ کارەباییەوە گۆڕیوە