54
شەرقولئەوسەت
- کۆتایی مانگی هەنگوینی نێوان هێزە عێراقییەکان بوەتە ئاستەنگێگی گەورە لەبەردەم سودانی
- سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو لەبەردەم ناکۆکیی کوردی- کوردی و سوننی- سوننیدایە
- دەسەڵاتەکانی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و راسپاردنی سەرۆکوەزیراندا کۆتاییهاتووە
عەرەب
- پێناچێت گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەزوویی چارەسەربکرێن
- کەتائیب و عەسائیب ململانێ لەسەر پۆستە ئەمنییەکان دەکەن
- ململانێیەکی توند کەوتوەتە نێو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، باڵە جیاوازەکان شەڕ لەسەر پۆستە ئەمنییە هەستیارەکان دەکەن
زەمان
- ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەهۆی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە تووشی نەخۆشییەکانی چاو دەبن
- ناکۆکیی نێوان لایەنە عێراقییەکان بەرەو قوڵبوونەوە دەچێت و فشار لەسەر سودانی دروستبووە
- عێراق بووە ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی عەرەب
سەباح
- پێدەچێت سێشەممە پەرلەمان دەنگ بە کابینە وەزارییەکەی سودانی بدات
- لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی مامۆستای زانکۆ
- هەموو کاتژمێرێک لە عێراق 10 حاڵەتی جیابوونەوە روودەدات