28
حوریەت
- بەزوترین کات پێویستە 100 هەزار باڵەخانە لە ئەستەنبوڵ و دەوروبەری بڕوخێندرێن
- لە ئەستەنبوڵ پێویستە ملیۆنێک هاوڵاتی لە باڵەخانە کۆنەکاندا بگوازرێنەوە
- ئەردۆغان هەڕەشە لەو کەسانە دەکات کە لە میدیاکاندا دژی پرۆژەکانی حکومەت قسە دەکەن
سوزجو
- لەبری ئەوەی ئەردۆغان چادر ببەخشێتەوە پارە بە دەستی دەداتە منداڵان
- پرۆفیسۆ دکتور ئەرجان کە پێشبینی بومەلەرزەکانی دەکرد دەستگیرکرا
- گوتەبێژی پارتی باش: بڕیارە سبەینێ هاوپەیمانی گەل کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئاشکرا بکات
ئاکشام
- پرۆژەیاسای نوێی خانەنشینی لە پەرلەمان پەسەندکرا و مانگی نیسان خانەنشینە تازەکان موچە وەردەگرن
- وەزیری ژینگە و شارستانی و گۆڕانی کەشوهەوا: پێویستە ئەستەنبوڵ بگوازرێتەوە
- تاوەکو ئێستا 203 بەڵێندەر و وەبەرهێنەر بەهۆی ئەوەی پرۆژەکانیان روخاون دەستگیرکراون
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی هەدەپە بەهۆی فروشتنی چادر لەلایەن مانگی سووری تورکیاوە رێپێوانیان ئەنجامدا
- شاندە بیانییەکان: تەرمی 75 هەزار کەس هێشتا لەژێر داروپەردووی باڵەخاندان
- لە گوندەکانی مەڕەش بەرپرسەکان دەستیان بەسەر هاوكارییەکاندا گرتووە کە بۆ زیانلێکەتووان کۆکراونەتەوە