49
گاردیان
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دوای گەیشتن بە رێککەوتننامەی ئێرلەندا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، ئەو “لاپەڕە نوێیە”ـی نێوانیان بەرزدەنرخێنێت
- دوای کوشتنی دوو برای ئیسرائیلی هاوردە لە شارۆچکەی هوارای کەرتی رۆژئاوا لەلایەن چەکدارێکی فەلەستینەوە، گرژییەکانی ئەو ناوچەیە تا دێت فراوانتر دەبن
- ئێران لێکۆڵینەوە لە کەیسی ژەهراویبوونی چەندین خوێندکاری کچ دەکات کە بەمدواییانە لە قوتابخانەکانی هەریەک لە شاری قوم و بۆروجەردی ئەو وڵاتەدا ژەهراویبوون
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی گەشەکردنی زۆری وەبەرهێنان لە هۆنگ کۆنگی چین، ئەوشارە “وەک دەوڵەمەندترین شاری جیهان “دەبێت بە پێوەرێک بۆ لەندەن و نیویۆرک
- هۆنگ کۆنگ لەمڕۆوە بەستنی ماسک بەشێوەی ناچاریی لەو شارەدا هەڵدەگرێت
- پۆلیسی هۆنگ کۆنگ بۆ دۆزینەوەی پارچە ونبووەکانی لاشەی ئەو کچە مۆدێلەی هەفتەی رابردوو کوژرا، لەنذو خاشاکی ئەو شارەدا بۆی دەگەڕێت
هائارێتز (ئیسرائیل)
- لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، گەنجێکی ئیسرائیلی-ئەمریکی لە نزیک شاری جەریچۆ دوای هێرشی ئیسرائیلی هاوردە بۆسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل کوژرا
- بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە پابەند بێت بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ وەستاندنی پرۆسەی هاوردەکردنی جولەکەکان بۆ خاکی فەلەستین
- لەدوای گۆڕانکارییەکان لە دەسەڵاتی دادوەریدا، دەسەڵاتی راستڕەوی ئیسرائیل سیستمی بانکیی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج
واشنتۆن پۆست
- ئەمریکا بەردەوامی دەدات بە لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانەی کە باس لە دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەدەن لە تاقیگەیەکەی چینەوە
- هەفتەیەک دوای سەردانە لەناکاوەکەی بایدن بۆ ئۆکراین، جانێت یێڵنی وزیری گەنجینەی ئەمریکا سەردانی کێیڤی کرد بەڵێنی هاوکاریی بە مامۆستا، کارمەندانی تەندروستی و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئەو وڵاتەدا
- حکومەتی راستڕەوی ئیسرائیل لە قوڵایی گێژاوی توندوتیژیی وڵاتەکەیدایە