29
ئەڤرەنسەل
- پارێزەرێک: 22 رۆژە بومەلەرزەکان روویانداوە، بەڵام حکومەت لەبەرامبەر منداڵە بێسەروشوێنەکان قسەیەک ناکات
- لە ئەنتاڵیا و ئەستەنبوڵ کرێکارانی دوو کارگەی گەورەی ئارد و کانزا مانیان گرت و داوای زیادکردنی موچەکانیان دەکەن
- رێگە نەدرا پارێزەران بەشداری لە دانیشتنی دادگاییکردنی تەریقەتی هیرانور بکەن کە کچی شەش ساڵیان بە شووداوە
ئاکشام
- وەزارەتی داد: هەر کەسێک کرێ خانوو و نرخی شتومەک گران بکات پێنج ساڵ سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە 11 پارێزگا کە زیانیان بەرکەوتووە، سەرقاڵی رێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنە
- پرۆفیسۆرێک: پێویستە ئەستەنبوڵ لە ئەگەری بومەلەرزەدا بەرەو باکوری پارێزگاکە بگوازرێتەوە
سوزجو
- مانگی سوری تورکیا دەستی بە بازرگانیکردنی چادر و خۆراک کردووە
- 89 ئەندامی پارتی کرێکارانی تورکیا کە مانگی سوریان ئیدانە کرد دەستگیرکران
- ئەندامێکی پارتی باش: هەرچەندە حکومەت قسە ناکات، بەڵام لە ئەسکەندەرۆن مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەیە
سەباح
- ئەگەر هەموو لایەنەکان رازی ببن سبەینێ کێشەی خانەنشینان لە پەرلەمان چارەسەر دەبێت
- لە بومەلەرزەکەی دوێنێی مەلەتیدا کەسێک لە کارگەیەکی زیانلێکەوتوودا گیانی لەدەستدا کە خاوەنی کارگەکە بە زۆر کاری پێکردبوو
- لە بومەلەرزەکەی دوێنێ مەلەتیدا 110 کەس بەهۆی ئەوەی هەوڵی دەرهێنانی کەلوپەلەکانیانداوە بریندار بوون