47
سەندەی تایمز
- نەخۆشانی شێرپەنجە لە بەریتانیا 55 رۆژ لە چاوەڕوانیدا دەمێننەوە
- بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەدەست نەخۆشیی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت، بەهۆی خراپیی دۆخی تەندرووستیییەوە لەو وڵاتەدا، دەبێت کەسی توشبوو بۆ ماوەی 55 رۆژ چاوەڕوان بێت تاوەکو نۆرەی دێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر
سەندەی تەلەگراف
- سوناک و جۆنسۆن 11 کاتژمێر قسەیان کردووە
- بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و درز نەکەوێتە نێو ریزەکانی پارتی پارێزگارانەوە، ریشی سوناک و بۆریس جۆنسۆن رکابەرانی پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ ماوەی 11 کاتژمێر قسەیان کردووە
ئۆبزێرڤەر
- هۆشداریی لەگەڕانەوەی بۆریس جۆنسۆن دەدرێت
- بەبڕوای بەشێک لە پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، ئەگەر بۆریس جۆنسۆن ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، ئەوا پارتەکەیان بەرەو لەناوچوون دەچێت، بەوپێیەی دەرچونی جۆنسۆن بە مانای زیانگەیاندن دێت بە ئابووریی وڵات
سەندەی پیپڵ
- قوتابخانەکانی بەریتانیا بەهۆی کەمیی بودجەوە پەکیان دەکەوێت
- بەهۆی دابیینەکردنی بودجە لەلایەن حکومەتەوە، قوتابخانەکانی بەریتانیا لە دۆخێکی خراپدان، مامۆستا هەبووە گڵۆپی ژوورەکەی لێکردووەتەوە بۆ ئەوەی پارەی باجی زۆر بۆ نەیەتەوە. لە سەدا 90ی قوتابخانەکان لە ناوەڕاستی ئەمساڵی خوێندندا هیچ بڕە پارەیەکیان لەبەردەستدا نامێنێت