مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ دووشەممە، 27ی شوباتی 2023
ئاسیا
کارمەندانی نەخۆشخانە فریاگوزاریەکانی ئێران لە نەورۆزدا پشوویان نابێت
نرخی پاکەتێک کاغەزی ئەی4 لە 125 هەزار تومەنەوە بۆ 160 هەزار تومەن زیادی کرد
لە ئیلام ساڵانە هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن
جمهوری ئیسلامی
بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستپێکردنی دانوستانە ئەتۆمیەکان بەهای تومەن بەرز بووەوە
خانەنشینان لە چەندین شاری ئێران خۆپیشاندانیان بۆ زیادکردنی مووچەکانیان ئەنجامدا
لە شارەکانی بەسرە، میسان، واست و دیالە روفاتی 57 سەربازی ئێرانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دۆزرانەوە
قودس
ئێران دەیەوێت لە بازاڕی وزەی عێراقدا بەشدار بێت
سەرۆکی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران: دەمانەوێت بەرهەمی ئەتۆمی هەناردە بکەین
ئێران لە بەرهەمهێنانی یاری منداڵاندا شان لە شانی وڵاتانی جیهان دەدات
ئێعتێماد
سەرۆکی سی ئای ئەی: ئێران بەنیاز نییە چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت
دوای 12 ساڵ سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی سەردانی دیمەشقیان کرد
هاوڵاتیەکی ئیسپانی کە لە ئێران دەستگیرکرابوو ئازادکرا