69
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 27ی شوباتی 2023
ئەڤرەنسەل
- دەزگای کارەسات و فریاگوزاریەکانی تورکیا دەستی بە چادر فروشتن کردووە
- سەرۆکی ژووری ئەندازیاری تورکیا: لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا جارێکی دیکە هەڵە دەکرێت
- سبەینێ کرێکارانی یەکێتی کانزاگەرانی تورکیا لە سەرتاسەری تورکیا دەست بە مانگرتن دەکەن
ئاکشام
- ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆژە یاسای خانەنشینی کۆدەبێتەوە
- لە تورکیا لەماوەی 20 رۆژدا 11 هەزار منداڵ لەدایکبوون
- وەزیری دەرەوەی میسر سەردانی تورکیا دەکات
سوزجو
- کۆمپانیای دەداش پسوڵەی ئاو و کارەبای بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە نارد
- ئەمڕۆ سەرۆکی جەهەپە و سەرۆکی پارتی باش لەبارەی کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبنەوە
- رۆژنامەنووسێکی سوزجو: ئافاد بە بەهای 46 ملیۆن و 140 هەزار لیرە چادری فرۆشتووە
سەباح
- چوار هەزار باڵەخانەی کۆن کە شەش هەزار کەس تێیایاندا دەژی، مەترسی رووخانیان لەسەرە
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەرقاڵی دیارکردنی شوێنی دەنگدانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەیە
- زییا شەنگول ئەفسانەی تۆپی پێی تورکیا گیانی لەدەستدا