115
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ دووشەممە، 27ی شوباتی 2023
گەڵف نیوز
- ئەمڕۆ سوڵتان ئەلنەیادی، کەشتیوانی ئاسمانی ئیمارات وەک یەکەم کەشتیوانی عەرەب درێژترین گەشتی ئاسمانی بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات
- بەهۆی رووداوی تێکشکانی بەلەمەکەی ئیتاڵیا، 59 کەس، کە منداڵیش لەنێویاندا هەیە، گیانیان لەدەستدا
- وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، هیچ سنورێکیان نییە بۆ ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت عەمرە ئەنجام بدەن
یابان تایمز
- سەرۆکوەزیرانی یابان، کە ئەمساڵ سەرۆکی گروپی G7دەبێت لەژێر فشاری وڵاتانی ئەندام دایە بۆ ئەوەی تەنها جەخت نەخەنە سەر پرسی ئۆکراین و کێشەی جیهانیی نوێ تاوتوێ بکەن
- لە سەروبەندی نیگەرانی پەیوەندییەکانی نێوان چین و روسیا، سەردانی سەرۆکی بێلاروس بۆ پەکین نیگەرانییەکان قوڵتر دەکات
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە یابان، رێکردن بە دووری 5 بۆ 7 هەزار هەنگاو لە رۆژێکدا گەنجتر دەتهێڵێتەوە
واشنتۆن پۆست
- بڕیارێکی بایدن بۆ لێخۆشبوون لە 430 ملیارد دۆلار قەرزی 40 ملیۆن خوێندکاری ئەمریکا مشتومڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- ئەو پزیشکانەی دەرمانی ئایڤەرمێکتینیان بۆ چارەسەریی کۆرۆنا بەکاردەهێنا، ئێستا هەمان دەرمان بۆ هەڵامەت و ڤایرۆسی RSV بەکار دەهێنن
- لە مەکسیک خۆپیشاندانی بەرفراوان لە دژی لاوازکردنی دەسەڵاتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت
عەرەب نیوز (سعودیە)
- لەسەروبەندی ئاڵۆزییەکانی نێوانیاندا، ئیسرائیل و فەلەسین دوێنێ لە ئوردن بەڵێنیان داوە لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا گرژییەکان بۆ شەش مانگ رابگرن
- سعودیە بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار گرێبەستێک لەگەڵ ئۆکراین بۆ ناردنی هاوکاریی بۆ کیێڤ واژۆ دەکات
- محەمەد حەلبوسی دەڵێت “نە وڵاتە عەرەبییەکان بێ سوریا، نە سوریاش بێ وڵاتە عەرەبییەکان، دەتوانین ئیدارە بکەین، بەوهیوایەم پەیوەندییەکانمان بگەرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی”