مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ یەکشەممە، 25ی شوباتی 2023
جمهوری ئیسلامی
نوێنەری تالیبان لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی چەند سەربازێکی ئێراندا لە تاران بەشداری کرد
500 سەربازی ئەمریکی ساڵی رابردوو خۆیان کوشتووە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پابەندی دانوستانەکانی پرسی ئەتۆمین
ئێعتێماد
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران: هیوادارین، ترەمپ، پۆمپیۆ و مەکنزی بکوژین
هەڵبژاردنی نایجیریا: رکابەری سەرەکی لەنێوان حزبی کرێکاران و کۆنگرەی پێشکەوتنخوازاندایە
بانکی ناوەندی ئێران لە سیاسەتەکانی خۆی پاشەکشێی کردووە
ئارمان میللی
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هەوڵەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاری دراو لە ئاستێکی باشدایە
خامنەئی دانوستانی راستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکیەکانی قەدەغە کردووە
قەتەر، عەمان و عێراق دەیانەوێت لەنێوان ئێران و ئەمریکادا نێوەندگیری بکات
ئاسیا
نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەستوو گەیشتووەتە 173 هەزار تومەن
370 ملیار ریاڵ پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی خۆی دەکرێت
سینەماکانی ئێران هەفتەی رابردوو بە بەهای 10 ملیارد تومەن بلیتیان فرۆشتووە