38
گەڵف نیوز
- برینداربووانی بەمەلەرزەکەی سوریا لە ئیمارات چارەسەر وەردەگرن و خەرجییەکەش لەلایەن خێزانی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەوە دابین دەکرێت
- سەرەڕای راجیایی گروپی G20 لەبارەی شەڕی ئۆکراین، زۆربەیان هاوڕان کە هێرشەکەی روسیا خەمی گەورەی بۆ جیهان دروستکردووە
- سعودیە دیزاینی بەرگریی بەمەلەرزە و چەمانەوە دەکاتە مەرج بۆ دروستکردنی باڵەخانە نوێکان
وۆڵ ستریت جۆرناڵ
- ئەندامە زلهییزەکانی ناتۆ داوا لە کیێڤ دەکەن لە کۆتایی ئەمساڵدا دەستپێشخەریی بکات بۆ گفتوگۆی ئاشتییانە لەگەڵ روسیا
- بەهۆی چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆنەوە، تاوانباران دەتوانن تەنها بە زانینی پاسوۆردی مۆبایل، دەست بەسەر ژیانی دیجیتاڵی خەڵکیدا بگرن
- سەرەڕای هەنگاوە دیبلۆماسییەکەی چین بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جەنگی ئۆکراین، چین پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا بەهێزتر دەکات
ئۆرشەلیم پۆست
- ئەمرۆ ئیسرائیل و فەلەستین بەنیازن لە ئوردن لەبارەی گرژییەکانی نێوانیان کۆ ببنەوە
- رۆژی شەممە نزیکەی 100 هەزار کەس لە دژی چاکسازییەکانی حکومەت لە سیستمی دادوەریی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
- وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە روسیا، تورکیا، سوریا و ئێران بەنیازن لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بکەن
سەندەی تایمز
- تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژراوانی جەنگی روسیا لە ئۆکراین بەتەواوی ئاشکرا نەکراوە و هەر بە نهێنی ماوتەوە
- بەگوێرەى چەند لێکۆڵینەوەیەک لە بەریتانیا، دەرکەتووە ئەنجامدەری تاوانە “ئاست نزمەکان” لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە هیچ سزایەک نادرێن
- هەڵبژارنەکەی نەیجیریا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک درێژکرایەوە و لەهەندێک ناوچەی وڵاتەکە رووداوی تەقەکردن رویدا