91
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ یەکشەممە، 26ی شوباتی 2023
شەرقولئەوسەت
- سەدرییەکان پەنا بۆ هەڵوێستی نەجەف دەبەن بۆ رەتکردنەوەی گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردنەکان
- سوپای پاسداران: تۆڵەکردنەوەى قاسم سلێمانی ئامانجی سەرەکیمانە
- بایدن دەڵێت هێشتا زووە بۆ راگەیاندنی خۆکاندیدکردنم بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا
سەباح
- ناکۆکی هەیە لەسەر یەکخستنی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق
- وەزارەتی ناوخۆ: ژمارەی بیانیە نیشتەجێبووەکانی عێراق زیادیکردووە
- دوای روداوەکانی بومەلەرزە سەندیکای جیۆلۆجیناسەکانی عێراق داوای پشکنینی گشتی بەنداو و ژێرخانەکان و بینا بەرزەکان دەکات
عەرەب
- واشنتن بابەتی پێشوازیکردن لە سودانی دەبەستێتەوە بە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی پەیوەستبوونی بە تارانەوە
- رەوتی سەدر بە رەتکردنەوەی گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردنەکان دەیەوێت بگەرێتەوە گۆڕەپانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق
- پەرلەمانی لیبیا فشاردەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ
دەستور
- حەلبوسی داوا لە عەرەبیەکان دەکات بڕیارێک دەربکەن بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ نێوەندە عەرەبیەکەی
- حکومەتی عێراق ژمارەیەک بڕیاری بۆ پشتگیری خانەنشینان راگەیاند، سەندیکای خانشینان رەتیدەکەنەوە و دەڵێن بڕیارەکان “کارتۆنین”
- لەگەڵ بومەلەرزە دوبارەبووەکان، بەرگری شارستانی عێراق هۆشداریدەدات لە ئەگەری روخانی هەندێک لە باڵەخانە کۆنەکان