49
ئەڤرەنسەل
- مەترسی لەسەر ملیۆنان باڵەخانە لە تورکیا هەیە
- لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزە قەیرانێکی جددی مرۆیی هەیە
- بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سووی 8.5٪ کەم کردەوە
سوزجو
- لە کۆنیا سێ نەخۆشخانە، زانکۆیەک و شارێکی نیشتەجێبوون لەسەر هێڵی بومەلەرزە دروستکراون
- لە ژێر باڵەخانەیەکی رووخاوی مەرەشدا 78 کیلۆ ئاڵتۆن لە جانتایەکدا دۆزرانەوە
- گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار: هەڵبژاردنەکان 14ی ئایار ئەنجام دەدرێن
ئاکشام
- ئەردۆغان بە تەلەفون لەگەڵ پوتین، زیلینیسکی و ماکرۆن قسەى کرد
- وەزارەتی ژینگە و شارستانی نەخشەی 11 شاری نوێی بڵاوکردەوە کە بڕیارە دروست بکرێن
- لە ئەدەنە کرێی خانوبەرە 100٪ زیادی کردووە
حوریەت
- لە هاتای 350 خانەوادە پەنایان بۆ شوێنەوارێکی دێرین بردووە کە لە ساڵی 1574 دروستکراوە
- 93 قوتابخانە بەهۆی مەترسی رووخانیان لە ئەستەنبوڵ چۆڵکران
- داڕێژەری تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ لە سوریا لەلایەن میتەوە کوژرا