26
گاردیان
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە دووشەممە گرێبەستێک بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی پرۆتۆکۆڵی دوای برێگزیت لە ئیرلەندای باکور رابگەیەنێت
- بۆ یەکەمجار لەسەروبەندی زیادکردنی سزاکان بۆسەر روسیا، تانکی لیۆپاردی پۆڵەندا گەیشتە ئۆکراین
- دوای مردنی کچێکی کەمبۆدیا بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات
گەڵف نیوز
- چین داوای ئاگربەست لەنێوان روسیا و ئۆکراین دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش کارنامەیەکی 12 خاڵی پێشنیاز کردووە
- دوبەی باجی 10%ی بلیتی چوونەژوورەوە بۆ بۆنە و ئیڤیێنتەکانی وڵاتاکەی هەڵدەگریت
- تورکیا دەست دەکات بە بنیادنانەوەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار کەس کە بەهۆی بومەلەرزەوە بێ ماڵ بوون
چاینە دەیلی
- چین لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکراین هەڵویستی خۆی رادەگەیەنێت و دەڵێت رێز لە سەروەریی خاکی یەکتری بگرن و کۆتایی بە بیرکردنەوە لە جەنگی سارد بهێنن
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین پەیوەندییە “پتەوەکانی” لەگەڵ وڵاتی کەمبۆدیادا بەرز دەنرخێنێت
- تاوەکو ئێستا گەڕان بەدوای 47 کرێکارەکەی ئەو کانە خەڵوزەی هەفتەی رابردوو لە چین داڕما بەردەوامە
یابان تایمز
- گروپی وڵاتانی G7 بەنیازن سزای نوێ بەسەر روسیادا بسەپێنێت
- کۆریای باکور دەڵێت مەشقێکی موشەکی کروزی ئەنجامداوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەکە بۆ مەشقی هێرشی ئەتۆمی ئەمریکا و کۆریای باشور
- روسیا، ئۆکراین و وڵاتانی رۆژئاوا بەڵێنیان داوە لە شەڕکردن بەردەوام بن و هیچ تروسکاییەکی کۆتاییهاتنی شەڕ بەدی ناکرێت