84
یو ئێس ئەی تودەی
- زیاتر لە 20 ملیۆن کەس لە باکوری ئەمریکا روبەروی شەپۆلێکی سەرما و بایەکی بەھێز بوونەتەوە
- لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا بۆ یەکەمجار “ژنێکی رەشپێست” وەکو ئەندامی کۆنگرێس ھەڵدەبژێردرێت
- رووداوی شەمەندەفەرەکەی ئۆھایۆ کە بووەی ھۆی تێکەڵبوونی بڕێکی زۆر لە مادەی کیمیایی و دوکەڵی ژەھراوی، چەندین پەیام بەدوای خۆیدا دەھێنێت
گەڵف نیوز
- شێخ محەمەد ئەلمەکتوم، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات پرۆژەی تۆڕی شەمەندەفەری نیشتمانی وڵاتەکەی کردەوە
- ئەمڕۆ ئەمریکا سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت و ھاوکاری ئابووری زیاتر بۆ ئۆکراین رادەگەیەنێت
- لە ھەنگاوێکی نوێدا عومان ھێڵی ئاسمانی لەگەڵ سعودییە تێکەڵ دەکات کە رێگا ئاسمانییەکان بەروی ئیسرائیلدا دەکاتەوە
چاینە دەیلی
- شارەزایانی چین گوتارەکەی شی جینپینگ بەرز دەنرخێنن کە بە گرنگییەوە باسی سەربەخۆیی کەرتی زانست و تەکنەلۆژیای وڵاتەکەی کردبوو
- تیمەکانی رزگارکردن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو 47 کرێکارەی لە رووداوی داڕمانی کانە خەڵوزەکەی چین بێسەروشوێن بوون
- پاش ساڵێک لە ھێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین، هەڵوێستى سیاسى وڵاتانی جیھان بەسەر ئەو قەیرانەدا دابەشبووە
یابان تایمز
- یابان داوا دەکات ببێتە پێشەنگی بونیادنانەوەی ئۆکراین
- تائێستا ھیچ وەڵامێک نییە بۆئەوەى ببزانین شەڕی ئۆکراین چۆن کۆتایی پێ دێت
- کشانەوەی پوتین لە رێککەوتنی ئەتۆمی، سەرنج بۆ لێکەوتەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی چین رادەکێشێت