101
سەباح
- گفتوگۆکانى هەرێم و بەغداد ئەنجامى “ئیجابى”ـیان هەیە
- پەرلەمانتارێکى پارتى: گفتوگۆکان لەسەرئەوەن 14% بۆ 15% بودجە رەوانەى هەرێم بکرێت
- پارێزگارى بانکى ناوەندى: بازرگانان لە سیستەمى ئەلیکترۆنى هەڵدێن و لە بازاڕى رەش دۆلار دەکڕن
شەرقولئەوسەت
- ئیسرائیل “ئەندازیارێکى درۆنى” ئێرانى لە دیمەشق کردووەتە ئامانج
- عەبدوڵڵاهیان لە بەغداد پارەى گاز و دۆسیەى سولەیمانى تاوتوێ دەکات
- دادگاى بەریتانیا سەندنەوەى رەگەزنامەى بەریتانى لە شەمیمە بیگوم (بوکەکەى داعش) پەسەند دەکات
قودسى عەرەبى
- لە هێرشەکەى ئیسرائیلدا بۆسەر نابلس، 11 کەس “شەهید” و زیاتر لە 100 کەسى دیکە برینداربوون
- کەناڵى جەزیرە داوا لە میسر دەکات رۆژنامەنووسەکانى ئازاد بکات
- راپۆرتێک لەبارەى رێژەى مەسیحییەکانى لوبنان مشتومڕ دروستدەکات.. دەڵێت مەسیحییەکان تەنها 19.4%ن
عەرەبى جەدید
- قەیس سەعیدى سەرۆکى تونس، پەلەدەکات لە پاکتاوکردنى نەیارەکانى
- دادگاى دادى نێودەوڵەتى داوا لە ئازەربایجان دەکات رێڕەوى لاچین بکاتەوە
- چین دەیەوێت بچێتە نێو هەوڵەکانى چارەسەرکردنى قەیرانى ئۆکراین