زووم، ئاژانسەکان:
بەگوێرەى ئەنجامەکانى راپرسییەکى نێودەوڵەتى کە لەلایەن رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى و زانکۆى “کوینزلاند” ئەنجامدراوە، زیاتر لە 60%ـى بەشداربووان “بێ متمانەیی” خۆیان بە زیرەکیى دەستکرد نیشانداوە.
زیاتر لە 17 هەزار کەس لە 17 وڵاتەوە بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، لە نێویاندا ئەمریکا، بەریتانیا، چین، هیندستان و باشورى ئەفریقیا.
راپرسییەکە دەریخستووە دانیشتووانى وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان زیاتر متمانەیان بە زیرەکیى دەستکرد هەیە بە پێچەوانەى بارودۆخەکە لە فینلەندا و یابان، کە کەمتر لە چارەکى بەشداربووان متمانەى خۆیان نیشانداوە، ئەویش بەهۆى بابەتەکانى پەیوەست بە ئاسایشى ئەلیکترۆنى.
بە گوتەى پسپۆڕان، هاوڵاتیانى وڵاتە پێشکەوتووەکان، بە تایبەت ئوستورالیا، کەنەدا و فەرەنسا، نیگەرانى زۆریان هەیە لە پێشکەوتنەکانى بوارى زیرەکیى دەستکرد.