71
یو ئێس ئەی تودەی
- سەرەڕای خۆهەڵپەساردنی پوتین لە پەیماننامەی ئەتۆمیی ستارت، بایدن و هەوپەیمانەکانی پاشەکشە ناکەن لێی
- راکێشانى بۆرییەکی گازی سروشتی بە نزیک گەڕەکێکی رەشپێستەکاندا لە شاری هۆستنی ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا، دەبێتە بەشێکی دیکە لە مێژووی نادادیی بەرامبەریان
- دۆسیەى ئەو منداڵە 6 ساڵەى لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا تەقەی لە مامۆستاکەی کرد، کەموکورتی زۆری لە سیستمی پەروەردەی ئەو وڵاتەدا دەرخست
تایمز
- لە پلانێکدا ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە بەبێ چاوپێکەوتن مافی پەنابەریی بدات بە 90 هەزار کۆچبەر کە پێش مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە
- بۆ پركردنەوەی کەمی ستافی تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ژمارەی ناوەندە پزیشکییە فێرکارییەکان دەکاتە دووهێندە
- سەربازانی ئۆکراین بەردەوامن لە مەشقی سەربازیی لە بەریتانیا لەسەر بەکارهێنانی تانکی چالێنجەر2ی بەریتانی
گەڵف نیوز
- دوای ئەوەی پوتین ستایشی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چیندا کرد، بایدن لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆدا کۆبووەوە
- حکومەتی پاکستان نەسریەی وەزیر و راوێژکارەکانی دەبڕێت
- هۆتێلەکانی دوبەی بەهۆی بەڕێوەچونی گەورەترین پێشانگای خواردن و پاڵەوانێتی تێنسی دوبەی، هۆتێلەکانی ئەوشارە 100%ی پڕبووە لە گەشتیار
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین جەخت لە گرنگیی سەربەخۆیی کەرتی زانست و تەکنەلۆژیای وڵاتەکەی دەکاتەوە
- وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، لەگەڵ پوتینی سەرۆکی روسیا کۆبۆوە و جەخت لە بەرەپێشبردنیی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
- بەهۆی داڕمانی کانێکی خەڵوزەوە لە هەرێمی مەنگۆلیای ناوەوەی چین، دوو کەس گیانیان لەدەستداو 51 کەسیش بێسەروشوێنن