29
حوریەت
- خەڵکی هاتای لە ترسی بومەلەرزە شەو لە دەرەوە مانەوە
- لە دیلۆک و هاتای کۆچێکی گەورە دەستیپێکردووە
- بینای پارێزگاری هاتای کە تەمەنی 95 ساڵە لە دوایین بومەلەرزەدا رووخا
سەباح
- ئیبراهیم تاتلیسەس هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا پێنج ڤیلای خۆی لە بۆردوم بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە تەرخان کرد
- سەرۆکی جەهەپە: ئێمە لە سندوقی دەنگدان هەڵنایەین
- 100 هەزار خوێندکار لە ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بۆ شارەکانی دیکە گوسترانەوە
سوزجو
- ئەردۆغان دەڵێت ئێمە دەوڵەتی چادر نین، بەڵام گەل پێویستی بە چادرە
- کلچدارئۆغلۆ بۆ دەسەڵات: دەست لە خۆنواندن هەڵبگرن و چادر بنێرن
- دادوەرێکی خانەنشینکراو بەهۆی رەخنەگرتن لە حکومەت دەستگیرکرا
ئەڤرەنسەل
- پسپوڕان: لە کاتێکدا کە پاشەلەرزەکان بەردەوام، هەڵەیە حکومەت دەست بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بکات
- ژمارەیەک کۆمپانیا کۆتاییان بە راژەی کارکردنی بەشێک لە کارمەندەکانیان هێنا کە وەک خۆبەخش هاوکاری زیانلێکەوتووانیان دەکرد
- لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان شارەوانیەکان داوای دروستکردنی نەخۆشخانەی کاتی دەکەن