29
فاینەنشیەڵ تایمز
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، تۆمەتەکەی پوتینی رەتکردەوە، کە دوێنێ رۆژئاوای بە شەڕەنگێز ناوبرد
- بەهۆی زیادبوونی 30 ملیار پاوەندەوە بۆ خەزێنەی گشتی وڵاتەکەی، ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا موچەی کارمەندانی حکومەتەکەی بەرێژەی 5% زیاد دەکات
- کەمی چیپ و نەبوونی تێکستی چینی کوالیتی بەرز لە ئینتەرنێتدا کێشە بۆ دروستکردنی بەرنامەی چاتی زیرەکی دەستکردی چینی دروستدەکات
گەڵف نیوز
- رۆژی سێشەممە، حکومەتی ئیمارات لە پێشانگای کەلوپەلی جەنگیی و بەرگریی دەریاییدا، 12 گرێبەستی بەبڕی 3.4 ملیار دۆلار واژۆکرد
- کەشتیوانی ئیماراتی سوڵتان ئەلنەیادی، بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی درێژخایەنی عەرەب بۆ بنکەی ئاسمانی جیهانیی، گەیشتە فلۆریدای ئەمریکا
- مۆسکۆ هۆشداری دەدات، ئەگەر پێویست بکات لە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی بەردەوام دەبێت
چاینە دەیلی
- چین پرۆژەیەک وەک دەستپێشخەرییەکی گرنگ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە جیهاندا دەخاتەڕوو
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین ستایشی دامەزراندنی سەنتەری شارستانی دەکات لە نێوان چین و یۆناندا
- بەهۆی زۆری خواست لەسەر جوانکاریی بێ نەشتەرگەریی، ئامێرەکانی ئەنجامدانی کاری جوانکاری لە چین پەرەیان پێدەدرێت
یابان تایمز
- سەردانە لەناکاوەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی نوێ بوو بۆ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا
- دوای پاشەکشەی کۆرۆنا لە یابان، کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان بەهۆی زۆربوونی گەشتەوە قازانجیان زیادیکردووە
- ئۆکراین ناتوانێت ببێت بە بەشێک لە ناتۆ، بەڵام دەکرێت لە ئەمریکا و ئەوروپا بە نزیکی بمێنێتەوە