71
حوڕییەت
- هۆڵەندا و روسیا بۆ جەژنی هالۆوەین داوای کولەکەی گەورە لە تورکیا دەکەن.
- ئەردۆغان پێشنیازی ریفراندۆمی بۆ یاسای باڵاپۆشی کرد.
- بەهۆی کەمبوونی ئاوی دەریاچەی خوێی ئەنقەرە مەترسی لەسەر 10 هەزار سورەقوڵنگ هەیە.
سەباح
- ١٣٣ پرۆژە، هەشت تونێل، ١٤ پرد و قیرتاوکردنی ١٠٤ کیلۆمەتر لە مەلەتی تەواو بوو.
- داوا لە کلچدارئۆغلۆ دەکرێت یان ببێتە کاندیدی هاوپەیمانی گەل بۆ سەرۆکایەتی یان کاندیدێک دەستنیشان بکات.
- پسپۆڕان بۆ سەباح: بەرزبوونەوەی ستانداردی ژیان، خۆشگوزەرانی کەمدەکاتەوە.
جومهوریەت
- پۆلیس رێگری لە خۆپیشاندانی ئێرانییەکان لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ دەکات.
- پارتی باش 300 پارێزەری ژن رادەسپێرێت بۆ لێکۆلینەوە لە روداوی کانە خەڵوزەکەی بارتین.
- بەرپرسێکی جەهەپە: تورکیا بووەتە گۆڕستانی کرێکاران.
سوزجو
- لە ماوەی ساڵێکدا لە تورکیا بەهای کەلوپەلی خواردن 177٪ زیادی کردووە
- پێنج ساڵە داواکاری کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی دەرەوە بۆ هەمیشەییکردنیان قبوڵنەکراوە
- لە تورکیا 17 ملیۆن حاڵەتی کۆڤید19 تۆمار کراون و 101 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە