77
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هاوڵاتیانی سەمسور: ئەگەر لە برسا نەمرین بەهۆی نەخۆشیەوە دەمرین
- لە سەمسور بە تەنیا لە گۆڕستانی شارەوانیدا حەوت هەزار و 500 کەس بەخاکسپێردراون
- تولای حاتەمئۆغوللاری پەرلەمانتاری هەدەپە: لە هاتای بە ئەنقەست هەوڵی رزگارکردنی هاوڵاتیان نەدرا
ئەڤرەنسەل
- گروپێکی خۆبەخش: لە هاتای تەنیا خۆبەخشەکان هاوکاری خەڵک دەکەن
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بۆ یەکەمجار سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەى کرد
- بەهۆى بومەلەرزەکەی شەوى رابردوو لە هاتاى دەستپێکردنەوەى خوێندن جارێکی دیکە دواخرا
سوزجو
- یەکی ئازار کەناڵی تەلەڤزیۆنی سوزجو دەکرێتەوە
- لە بومەلەرزەکەی شەوی رابردوى هاتای سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 213 کەس برینداربوون
- لە هەموو تورکیا چوار هەزار و 581 قۆتابخانە مەترسی روخانیان لەسەرە
سەباح
- پێشبینی دەکرێت 600 هەزار کەس داوای بیمەی خانووبەرە لە تورکیا بکەن
- لە ئەسکەندەرون کەشتیەکی پێنج ئەستێرە کراوەتە هۆتێلێکی گەڕۆک بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە
- بانکەکان لە قەرزی ئەو کەسانە خۆش دەبن کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە