بانکی ناوەندی عێراق رۆژی یەکشەممە لە نوسراوێکدا بۆ بانکە بازرگانیەکان رێکارەکانی حەواڵەکردنی پارەی بۆ دەرەوەی عێراق دیاری کردووە.
بانکی ناوەندی دەڵێت ئەم رێکارانە بەهۆی پابەندبوونە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی “تیرۆریستان” وە هەروەها بەمەبەستی چاکسازییە لە کەرتی بانکی و پێشخستنی کەرتەکە، لەگەڵ پاراستن و جێگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.
رێکارەکانی حەواڵەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات
-
ئەو لایەنانەی رێگەپێدراون پارەیان پێبدرێت لە رێگەی سەکۆی ئەلکترۆنی:
- سەرجەم کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە وەزارەتی بازرگانی.
- پرۆژە تۆمارکراوەکان لە وەزارەتی پیشەسازی.
- کۆمپانیا ئاساییەکان کە بە گرێبەست دامەزراون لای ژوری بازرگانی، بە جۆرێک مانگانە لە 200 هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.
- لقەکانی کۆمپانیا بیانیەکان کە لە وەزارەتی دارایی تۆمارکراون.
- پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان رێپێدراون.
- پرۆژە کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییەکان کە لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە رێپێدراون.
- نوسینگە زانستییەکان کە لەلایەن سەندیکای دەرمانسازان مۆڵەتیان دراوەتێ.
- دابەشکارانی بەرهەمەکانی کارگە جیهانییەکان.
- بریکارەکانی کۆمپانیا جیهانییەکان کە تۆمارکراون.
- هەموو کۆمپانیا و کارگە و پرۆژە رێپێدراوەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامە فەرمیەکانیان بە وەرگێڕدراوی عەرەبی (وەرگێڕانی یاسایی)، تا ماوەی 31/12/2023، لە دوای ئەو بەروارە لە سەکۆی ئەلکترۆنی بێبەش دەکرێن.
-
ئەو مامەڵانەی بەگوێرەى یاسا رێپێدراون بە دراوی بیانی پارەدار(تمویل) بکرێن:
- هێنانی بەرهەم و کەرەستە و کەلوپەی رێگەپێدراو.
- کڕین و ئامادەکردنی خزمەتگوزارییەکان بە گوێرەى یاسا.
- ئەو داواکارییانەی دەگاتە بانکی ناوەندی لەلایەن دامەزراوە حکومی و گشتییەکان، کە بەشە بودجەکەی بە دۆلار دیاری نەکراوە، دوای سەلماندنی پێویستییەکان بە بەڵگە.
- بەهێزکردنی پشکەکانی هەژمارە لاوەکییە کراوەکان لە بانکی (جەی بی مۆرگان) بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکانی کارتی پارەدانی ئەلکترۆنی کە ئەندامن لە کۆمپانیا جیهانیەکانی (ڤیزا و ماستەرکارد)
- بەهێزکردنی پشکەکانی دەستە داراییەکان کە ئەندامی سەرەکین لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی (وێسترن یونیەن، مۆنیگرام و ئەوانی دیکە) بۆ تەواوکردنی پابەندییە داراییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان.
- حەواڵەکردنی پارە بۆ کڕینی باڵەخانە و خانوبەرە لە دەرەوەی وڵات بەم شێوازە:
یەکەم: حەواڵەکردنەکە بۆ هەژماری کڕیارەکە یان کۆمپانیای عەقاراتی نێوەندگیری نێوان کڕیار و فڕۆشیار یان کۆمپانیای پارێزەری کڕیار، دوای دڵنیابوونەوە لە بوونی ناوی کڕیار لەسەر بەڵێننامەی کڕینی موڵکەکە.
دووەم: کڕیارەکە مافی مانەوەی کاتی یان هەمیشەیی هەبێت لەو وڵاتە و لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتە پشتڕاستبکرێتەوە.
سێیەم: کڕیار سەرچاوەی پارەکەی بۆ بانک ئاشکرا بکات کە دەیەوێت موڵکەکەی پێبکڕێت.
چوارەم: دەبێت کڕینی موڵکەکە لە ماوەی شەش مانگ جێبەجێبکرێت لە بەرواری حەواڵەکردنەکەوە.
- -حەواڵەکردن بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵات بە مەرجێک حەواڵەکە بۆ هەژماری نەخۆش یان کەسی پلەیەک و دووی بێت دوای پێشکەشکردنی راپۆرتی پزیشکی لەلایەن نەخۆشخانەی وڵاتەکە.
- – کرێی خوێندن لە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک حەواڵەکە بۆ هەژماری خوێندکارەکە بێت یان کەسی پلە یەک و دووی خوێندکارەکە دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
- حەواڵەکانی پەیوەست بە وەبەرهێنانەوە بەم جۆرە دەبێت:
یەکەم: خاوەن سەرمایەی پرۆژەی رێگەپێدراو بەگوێرەى یاسای وەبەرهێنان
دووەم: حەواڵە بۆ خاوەن پشكی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات (عێراقی بێت یان بیانی)
- ئەو قەرەبوانەی حکومەت دەیدات بە بیانیەکان یان هاوڵاتیانی عێراقی نیشتەجێ لە دەرەوەی وڵات.
- داهاتی بەشداران لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە عێراق کە نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن، دوای وردبینی.
- داهاتی فرۆشتنی موڵک و خانوو بۆ ئەو عێراقیانەی خاوەنداری موڵکەکە دەکەن و لە دەرەوەی وڵات دەژین لە رێی هەژماری خۆی یان بریکارەکەی.
- ئەو قەرز و شایستە داراییانەی کڕیاری بە بانکێکی دەرەوەی وڵات بەستووەتەوە، دوای نیشاندانی رێککەوتننامەکە و جۆری قەرزەکە.
-
رێکارەکانی بەشداریکردن لە سەکۆی ئەلکترۆنی
- کڕیارانی دۆلار لە بانک دەبێت بۆ هاوردەکردن لە دەرەوە داواکاری بۆ کڕینی دۆلار پێشکەش بکەن، پێویستە داواکاریەکە تەواوی زانیارییەکانی تێدابێت وەک (زانیاری کڕیار، زانیاری لیستی بازرگانی هاوردەکراو، داتای بانکی نێوەند و نێردەر)
- پێویستە بانک لەگەڵ داواکاری بۆ کڕینی دۆلار ئەم زانیاریانەش بنێرن:
یەکەم: لیستی کەرەستە بازرگانیەکان بە جۆرێک کە بەرواری هێنانیان لە شەش مانگ زیاتر نەبێت لە دوای بەرواری داواکردنەوە.
دووەم: بەڵێننامەیەک کە بۆ مەبەستی پارەدارکردن و سپیکردنەوەی پارە بەکارنایەت داواکارییەکە، کە دواتر بانک بەرپرسیار دەبێت.
سێیەم: بەڵێننامەیەک کە بە تەواوی لێکۆڵینەوە کراوە لە داواکاریەکە، داواکار لە لیستی داواکراوان و سزادراوان نەبێت.
-
پابەندیەکانی بانکە بەشدارەکان لە سەکۆی ئەلکترۆنی
بانکەکان بەم خاڵانەوە پابەند دەبن:
- پەیڕەوکردنی سیاسەتی “کڕیارەکەت بناسە”
- بانکەکان داتاکانی ئەکاونتەکانیان هەڵدەگرن کە لەگەڵ بانکە تەسفیەکارەکان کراوەتەوە، لەوانەش وردەکارییەکانی جوڵەی ئەژمارەکە
- قەرزی بەڵگەنامەیی و گواستنەوەی دەرەکی کە بۆ دابینکردنی دارایی هاوردەکردنی کاڵا یان خزمەتگوزاری بەکاردەهێنرێت
- لیستی کەرەستە هاوردەکارەکان گرنگە
- بوونی وەسڵی بارکراو ناوی کڕیار یان وەرگری تێدابێت لەگەڵ ناوی فرۆشیار
- بەڵگەی وەرگرتن یان پێشکەشکردن بەکڕیار هەبێت.
- بەڵگەنامەی قەرزی بەڵگەنامەیی (لە حاڵەتی قەرز بۆ هاوردەکردنی کاڵاکان) ئەم بەڵگەنامانە بریتین لە تاکە مەرج بۆ پشکنینی دوای گواستنەوەکان لە ڕێگەی نامەی قەرزەوەیە.
- هەبوونی نامەکانی سوێفت تایبەت بە مامەڵەی گواستنەوەکە.
- بانک لێکۆڵینەوە بکات لە هەموو لایەنەکانی مامەڵە
-
بڕیارەکانی کۆتایی
- بانک داتای کڕیارەکانی لە سەکۆی ئەلکترۆنی نادات بە هیچ لایەنێک تەنها بە بڕیاری دادگا نەبێت.
- بانکی ناوەندی دراوی بیانی بە نرخی فەرمی راگەیەندراوی خۆی دەفرۆشێت.
- داواکاری گۆرینی دراوی بیانی لە سەکۆی ئەلکترۆنیەوە پێش دوو رۆژ دەنێردرێت.
- هەر کردارێکی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لەدەرەوەی ئەم رێکارانە رێپێدراو نیە.
- لە کاتی سەلماندنی ئەوەی بانکێک دراوی بۆ هەرکەسێک ئاڵوگۆڕ کردووە کە لە ناوخۆ یان دەرەوە سزادراو بووە، ئەوا بانکەکە لە سەکۆی ئەلکترۆنی بێبەش دەکرێت بۆ هەمیشە.
- پێشکەشکردنی داتا و بەڵگەنامەکان لەلایەن دامەزراوە دارایی و بانکەکان بە بانکی ناوەندی مانای قبوڵ کردنی نیە، تا ئەو کاتەی وردبینی بۆ دەکرێت.
- هەر حاڵەتێک بەدەر لەم رێکارانە لەلایەن لبەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان و بانکی ناوەندی بڕیاری لەسەردەدرێت.
- ئەم رێکارانە لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی سەکۆی ئەلکترۆنی دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
- رێنماییەکانی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی ساڵی 2021 رەتدەکرێتەوە.