جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا بەسەردانێکى پێشتر رانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤى پایتەختى ئۆکراین و لەگەڵ لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکى، سەرۆکى وڵاتەکە ئۆکراین کۆبووەوە.
لە دواى هێرشەکانى روسیا بۆسەر ئۆکراین لە شوباتى 2022 ئەمە یەکەم سەردانى بایدنە وەک سەرۆکى ئەمریکایە بۆ کیێڤ.
بایدن گوتى، خۆشحاڵم گەڕامەوە بۆ کیێڤ، ئەمە هەشتەمینجارمە سەردانى شارەکە بکەم. بڕیاریشیدا 500 ملیۆن دۆلار هاوکارى بە ئۆکراین ببەخشێت.
لە دواى هێرشەکانى روسیا بۆسەر ئۆکراین، ئەمە یەکەم سەردانى بایدنە
رۆژنامەى فاینەنشەڵ تایمزى بەریتانى بڵاویکردەوە، بایدن گەشتەکەى بۆ ئۆکراین بە شەمەندەفەر کردووە و بەرەبەیانى ئەمڕۆ گەیشتووەتە کیێڤ.
بایدن رایگەیاند، کۆنگرێسى ئەمریکا پاڵپشتییەکی زۆری لە ئۆکراین کردووە و بەردەوام دەبێت لە وەستان لە پشتى وڵاتەکە “ئێستاش لێرەم بۆ ئەوەى پشتگیرى بۆ ئۆکراین نوێ بکەمەوە”.
ئەو گوتى، جەنگى ئۆکراین گەورەترین جەنگى وشکانییە لە ئەوروپا لە ماوەی سێ چارەکی سەدەدا، ئۆکراین سەرکەوتوو بووە لەو جەنگەدا، بە پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانییەکان.
هاوکات زێلێنسکی رایگەیاند، لەگەڵ بایدن زۆر خاڵمان تاوتوێ کرد، کە ئێمە لە سەرکەوتن نزیکتر دەکاتەوە، پاکێجێکی نوێی پشتیوانی لە واشنتنەوە بۆ ئۆکراین هەیە، ئەمەش پەیامێکی گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی روسیا.