160
یو ئێس ئەی تودەی
- دادگایەکی ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، هەندێک شایەتحاڵی ناڕاست لەبارەی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە سزادەدات
- بەهۆی دانانی تۆرباینی هەوایی لە دەریاکاندا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، تێکچوونی ژینگەی نەهەنگەکان مشتومرێکی زۆری لەسەر ئەو پرسەدا ناوەتەوە
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەو باڵۆنە چینیانەی خراونەتە خوارەوە هیچ مەترسییەکیان نییە و ئامرازی سیخوڕی نەبوون
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆی خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی مۆڵدۆڤا، کە حکومەتەکەی پشتگیری لە ئۆکراین دەکات، روسیا تۆمەتباردەکرێت دەستی لە نارەزایەتییەکاندا هەبێت
- پۆڵەندا داوای گرەنتی ئاسایشی ئۆکراین لە ناتۆ دەکات لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی روسیا
- کۆمپانیای مێتا “سەحە شینەکە” بۆ فەیسبووک و ئینستاگرام لەبەرامبەر پێدانی بڕەپارەیەکی مانگانە بەردەستدەکات
چاینە دەیلی
- ئەمریکا داواى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین دەکات
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین بە ئایندەیەکی گەشەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەفریقاوە دەروانێت
- لەچەند ناوچەیەکی چین، بەپێچەوانەی داتا گشتییەکانی وڵاتەکە رێژەی دانیشتوان زیادیکردووە
گەڵف نیوز
- ئەمریکا لەبارەی هاوکاریکردنی روسیا هۆشداری دەداتە چین
- ئیمارات لە تورکیا نەخۆشخانەیەکی 200 قەرەوێڵەیی وەک هاوکارییەک بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە، دروستدەکات
- ئەمڕۆ گەورەترین فێستیڤاڵی خواردنی ساڵانەی گەڵفود لە دوبەی بەرێوەدەچێت و بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت