67
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ،یەکشەممە،19ی شوباتی 2023
حوریەت
- 104 ژنی دووگیان کە لە بومەلەرزە رزگاریان بووە منداڵیان بوو
- دوای بومەلەرزەکە هەندێک زەوی نزیکەی 10 مەتر لە شوێنی پێشوویان جوڵاون
- گەورەترین کێشەی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە پاک و خاوێنێیە
سەباح
- سبەینێ 93 قوتابخانە کە مەترسی روخانیان لەسەرە دادەخرێن
- ئەردۆغان: ئامانجی سەرەکیمان دابینکردنی کۆنتەینەرە بۆ هاوڵاتیان
- 60 هەزار لیرە و کەرەستەی بیناسازی بەو کەسانە دەدرێت کە خانووەکانیان لە بومەلەرزەدا روخاون
سوزجو
- 40 هەزار کەس گیانی لەدەستداوە تاوەکو ئێستا بەرپرسێک دەستی لەکارنەکێشاوەتەوە
- رێکخراوەکانی منداڵان لە ئەنتاڵیا داوا دەکەن بەشداریکردنی منداڵان لە تەریقەتەکان بەدوور بگیرێن
- قسەکانی وەزیری ناوخۆ کە گوتبوی “ئێمە ئامادەکاریمان بۆ بومەلەرزەی ئەستەنبوڵ دەکرد” کاردانەوەی لێکەوتەوە
ئاکشام
- وەزارەتی تەندروستی چەندین تیمی تایبەتی پزیشکی بۆ ناوچەی بومەلەرزە نارد
- باڵەخانەیەک کە لەلایەن بەرپرسێکی جەهەپەوە دروستکراوە لە ئەدەنە روخاوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە
- پسپۆڕێک: مەترسی بومەلەرزە لە ئیزمیر هەیە