88
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 19 شوباتی 2023
سەباح
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: جێگیربوونی نرخی دۆلار کاتی پێویستە
- سودانی: ئاسایشی عێراق گەرەنتی سەقامگیری ناوچەکە و جیهانە
- وەزارەتی کۆچبەران هەماهەنگی لەگەڵ گواستنەوە و گەیاندن دەکات بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە تورکیا و سوریاوە
شەرقولئەوسەت
- لێکترازان هەڕەشەیە بۆ سەر گەورەترین هاوپەیمانی سونی لە عێراق
- سودانی داوای لە ئەمریکا کرد لە رێگەی ئینتەرپوڵەوە داواکراوان و پارە دزراوەکان بگەڕێننەوە بۆ عێراق
- چین دوودڵە لە پشتیوانی ئێران، سەرەڕای رێککەوتنی روکەشی نێوانیان
عەرەب
- حکومەتی هەولێر لە کێشەدایە، ناکۆکیەکانی کورد و حکومەتی ناوەند شایستە داراییەکانی هەرێم دەوەستێنێت
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەکانی ژێر هەژموونی خۆی روبەڕوی راپەڕینی ناڕەزایی خێڵەکی و سیاسی دەبێتەوە
- وڵاتانی کەنداو نایانەوێت لە نێوان ئەمریکا و چین یەکێکیان هەڵبژێرن
قودسی عەرەبی
- هەولێر نزیکدەبێتەوە لە یەکلاکردنەوەی پشکی خۆی لە بودجەی 2023، یاسای نەوت و گاز دیارترین بەربەستە
- نەتەوەیەکگرتووەکان بێزارە لە رەخنەی رێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا
- دوای ساڵێک لە جەنگ، روسیا دەستیگرتووە بەسەر 100 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی ئۆکراین