38
گەڵف نیوز
- قەبارەی بازرگانی نانەوتیی نێوان ئیمارات و هیندستان گەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا
- لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا وڵاتانی هاوپەیمان داوایانکرد بەپەلە پاڵپشتی لە کیێڤ بکرێت بۆ شکستهێنان بە روسیا
- موشەکەکەی کۆریای باکور بەر لە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی ئەمریکا و کۆریای باشور، لە دەریای یاباندا کەوتەخوارەوە
سەندەی مۆرنحنگ پۆوست
- پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا تاوەکو ئێستا بە داخراویی ماوەتەوە و لێکۆڵینەوەى ئەمریکا لە باڵۆنە چینییەکە بەردەوامە
- چین بەنیازە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا و ئەوروپا بەگشتیی دەستپێبکاتەوە
- زیاتر لە 100 کۆمپانیای بیانی لەبارەی پلانەکانیان بۆ وەبەرهێنان لە هۆنگ کۆنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە لە گفتوگۆدان
سەندەی تایمز
- تەلەڤزیۆنی ئێران ئینتەرناشناڵ کە بارەگاکەی لە وڵاتى بەریتانیایە بەهۆی مەترسییەکانی حکومەتی ئێران دادەخرێت، دوای ئەوەی پۆلیس بە کارمەندەکانی گوتووە ناتوانێت گرەنتی سەلامەتییان بکات
- لە شوێنی حەوانەوەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، روناکی، مۆبایل و خەو بوونیان نییە
- لەبارەی رێککەوتنەکەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشوو کێشە بۆ ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی ئێستا دروستدەکات
هائارێتز
- خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتییانی ئیسرائیل لە دژی چاکسازییەکانی بنیامین ناتانیاهۆ لە کەرتی دادوەریدا، پێی نایە هەفتەی حەوتەمەوە
- لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر گەڕەکێکی دیمەشق، پینج کەس گیانیان لەدەستدا و 15 هاوڵاتی مەدەنیش بریندارن
- ئیسرائیل و سعودیە لە گفتوگۆدان لەبارەی زیادکردنی پەیوندییە هەواڵگریی و سەربازییەکانی نێوانیان