مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ،شەممە، 18ی شوباتی 2023
ئایدنلک
بومەلەرزەکە 11 ناوچەی پیشەسازی و عەلوەی وێران کردووە
زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە شارەکانی دیکە روبەڕوی کێشەی نیشتەجێبوون بوونەتەوە
دوای بومەلەرزە شەپۆلێکی گەورەی کۆچبەری دەستیپێکردووە
قەرار
سەرۆکی پارتی دیموکرات: ئافاد ناتوانێت هاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە بکات
مەرال ئاکشەنەر: پێویستە حکومەت دەست لە خوێندنی ئۆنلاین هەڵبگرێت
لە هاتای ساڵێک لەمەوبەر ئەو باڵەخانانەی کە رووخاون وەک باڵەخانەی بێکێشە تۆمارکراون
ئاکشام
تاوەکو ئێستا 83 وەبەرهێنەر دەستگیرکراون
لە دیلۆک دەست بە دروستکردنی 32 هەزار و 500 خانووی کاتی کرا
بە تەنیا لە ناوەندی سەمسور بەهۆی بومەلەرزەوە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
میلیەت
پەنابەرە سورییەکان دوای بومەلەرزە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان کردووە
هێزە ئەمنیەکان بە ملیۆنان لیرە و ئاڵتونی زۆریان لەژێر دارپەردووکان دەرهێناوە و لە کۆگایەک هەڵدەگیرێت
کەسێکی 45 ساڵ دوای 278 کاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگارکرا