31
فاینەنشیەڵ تایمز
- نرخی گازی سروشتی ئەوروپا بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت لەماوەی 18 مانگی رابردوودا
- دەستلەکارکێشانەوەی نیکۆلا تێرجیۆن، سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا، چەندین پرسیاری وەڵامنەدراوە بەدوای خۆیدا جێدەهێڵێت
- ئۆلاف شۆڵدز، راوێژکاری ئەڵمانیا نیگەرانە تاوەکو ئێستا وڵاتانی رۆژئاوا تانکیان بۆ ئۆکراین نەناردووە
گەڵف نیوز
- مێرمنداڵێک و دوو پیاو، دوای 11 رۆژ لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکەی تورکیادا رزگارکران
- لە هێرشێکدا بۆسەر پۆلیسی شاری کاراچی پاکستان، کە گوایە تالیبان ئەنجامی داوە، 7 کەس کوژران
- دوای ئەوەی لە بومەلەرزەکە رزگاریان بوو، خێزانێکی 7 کەسی لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە تورکیا گیانیان لەدەستدا
چاینە دەیلی
- تیمە پزیشکییەکانی چین لە چەندین وڵاتدا هاوکاریی پزیشکی پێشکەشی خەڵکی هەژار دەکەن، کە مەبەست لێی جیهانێکی تەندروستترە
- لێکۆڵەرانی چین درۆنێکیان دروستکردووە کە دەتوانێت لە یەککاتتدا بشفرێت و بچێتە ژێر ئاویشەوە
- تیمە رزگارکەرەکانی چین کە بۆ هاوکاری تورکیا رۆیشتبوون، رۆژی هەینی لە پەکین پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا
یابان تایمز
- وەزارەتی دادی یابان ڤیزای نوێ دەدات بەو کەسە بەتوانایانەی کە دەیانەوێت بەهۆی لێهاتووییانەوە، لەو وڵاتەدا لە ئاستی باڵادا کاربکەن
- ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی زۆر بەپەرۆشە بۆ ئەوەی بەشێوەی ئۆنلاین بەشداریی لە لوتکەی G7دا بکات کە 24ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت
- یابان و چین ئەم مانگە لە بارەی پرسی ئاسایشی نێوانیان بەیەکەوە کۆدەبنەوە