76
شەرقولئەوسەت
- ئەمریکا و کەنداو سەرکۆنەی هەوڵەکانی ئێران دەکەن “بۆ پشتگیریکردنی تیرۆر و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە”
- کۆبوونەوەکانی واشنتن دەبنە بەردی بناغەی دامەزراندنی پەیوەندییەکی ستراتیژیی لەنێوان عێراق و ئەمریکا
- بەرزبوونەوەی نرخ هاوشێوەی بومەلەرزەیەکی دیکە لە سووریا دەدات و بازرگانانیش بە “قۆستنەوەی کارەساتە سروشتییەکان” تۆمەتباردەکرێن
قودسی عەرەبی
- بەرپرسێکی کورد: ئەگەر سودانی پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت چیتر پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەنییە پشتگیریی بکات
- عەرەبی کەرکوک هۆشداریی دەدەنە کورد و تورکمان و دەڵێن “ئەمەی ئێوە دەیکەن سەرەتایەکە بۆ نانەوەی فیتنە و ئاژاوە”
- توڕەیی لوبنانییەکان گڕ لە بانکەکانی وڵاتەکە بەردەدات
عەرەب
- ئەو سیاسەتەی ئەردۆغان پەیڕەوی دەکات گەورەترین بەربەستی بەردەم هەوڵە فریاگوزارییەکانە
- ئیفلیجیی سیاسی لە لوبنان دەرگا لەسەر توندوتیژیی دەکاتەوە
- ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە پێناو روبەڕوبوونەوەی دەسەڵاتدا هەوڵی یەکڕیزی دەدەن
عەرەبی جەدید
- چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی گەڕانەوەی سیستەمی سانت لیگۆ بۆ هەڵبژاردنەکان دەدات و رەوتی سەدریش ناڕازییە
- ئاوارەبوونی دووەم.. سوورییەکان جارێکی دیکە بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە ئاوارە دەبنەوە
- دەروازە سنوورییەکان بۆ گەیاندنی هاوکاریی بە زیانلێکەوتووان لە ژێر رەحمەتی حکومەتی سووریادان