119
زووم:
زیادەڕەویی نییە نازناوی “مانگی بومەلەرزە” بدرێتە شوباتی ئەمساڵ، بەوپێیەی زنجیرەیەک بومەلەرزەی یەکلەدوای یەک لە جیهان روویانداوە، بەهێزترینیان بومەلەرزەکانی تورکیا و سووریا و شارە کوردییەکان بوون، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
لە فیلیپینەوە بۆ مەڕەش و تاوەکو تەکساس
- لە رۆژی یەکەمی مانگی شوباتەوە بومەلەرزە تۆمارکراوە، فیلیپین یەکەم وڵات بووە بومەلەرزەیەکی 6 پلەیی تێیدا روویداوە.
- رۆژی 3ی شوبات بومەلەرزەیەک بە گوری 4.2 پلەی رێختەر لە میسری دا بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.
- بەرەبەیانی 6ی شوبات جیهان بە هەواڵی بومەلەرزەیەکی بەهێز بە خەبەر هات. بومەلەرزەکە بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر روویدا، چەقەکەی پارێزگای مەڕەش بوو لە باکووری کوردستان، هێزی بومەلەرزەکە بە رادەیەک بوو حەوت وڵاتی ناوچەکە کاریگەربوون پێی.
- هەمان رۆژ بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 پلە لە مەڕەش-ی دایەوە، ئەمە بووەهۆی ئەوەی زیانەکان ببنە دوو هێندە.
- لە بومەلەرزەی یەکەمەوە و بە درێژایی 10 رۆژی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و 300 بومەلەرزە و پاشلەرزەی دیکە لە تورکیا تۆمارکراون.
- لە 11ی شوبات، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە تایوانی هەژاند، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
- هەمان رۆژ بومەلەرزەیەکی بەهێزتر و بە گوری 6 پلە کەناراوەکانی ئیندۆنیزیای هەژاند، ئەمیش هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
- لە مەغریبیش رۆژی 12ی شوبات بومەلەرزەیەک بە گوری 4.3 پلە روویدا، بەبێ زیانی گیانی.
- رۆژی 14ی شوبات بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە لە رۆمانیای داوە و بولگاریا و سربیای دراوسێی هەستیان پێکردووە، بەڵام کەس زیانی پێنەگەیشتووە.
- لە 15ی شوبات و لە نزیک پایتەختی نیوزلەندا بومەلەرزەیەک بە گوری 5.7 پلە روویدا، حکومەتی وڵاتەکە رایگەیاند: کەس نەمردووە.
- دانیشتووانی شارێکی رۆژهەڵاتی لیبیا رۆژی 15ی شوبات هەستیان بە بومەلەرزە کردووە، ترسیان لێ نیشتووە، بەڵام هیچ زیانی نەبووە.
- هەر لە 15ی شوبات بومەلەرزەیەکی 6.1 پلەیی لە فیلیپینی داوە، پاشلەرزەشی هەبووە، بەڵام زیانی نەبووە.
- دیسانەوە لە 15ی شوبات بومەلەرزەیەکی 5.6 پلەیی لە کرواتیای داوە.
- بومەلەرزە لە ئەمریکاش روویداوە، دانیشتووانی تەکساس هەستیان پێکردووە و حکومەتیش گوتوویەتی پلەکەی 4.3 بووە.
شوباتی خوێناویی
- هیچ کات رووسییەکان بومەلەرزە بەهێزەکەی شوباتی 1923 لەبیرناکەن، کە گوڕەکەی 8.5 پلە بووە و چەقەکەی لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە بووە. دواتریش تسۆنامی بەداوەوە بووە.
- شوباتی 2004 لە مەغریب 500 کەس بەهۆی بومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدا.
- لە شوباتی 2005 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلە کرماشانی هەژاند و سەدان کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
- لە کۆتاییەکانی شوباتی 2010 چیللی بومەلەرزەیەکی 8.8 پلەیی بەخۆوە بینی، زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکە بریندار بوون.