51
یو ئێس ئەى تودەى
- ئەو سێ باڵۆنەى بەمدواییە لە ئەمریکا خرانەخوارەوە هیچ مەترسییەکیان لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە نەبووە
- پۆلیسی ئەمریکا تاوەکو ئێستا بەدواى هۆکارى روداوى تەقەکردنەکەى ویلایەتى مێشیگندا دەگەڕێت، کە سێ خوێندکارى زانکۆ کوژران
- 10%ـى ئەو دەرمانانەى لەم چەند ساڵەدا لە ئەمریکا دروستکراون بەهۆى خراپی کوالێتیان دامەزراوەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکا رەتیکردنەوە
گەڵف نیوز
- شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکى ئیمارات بڕیاریدا 50 ملیۆن دۆلارى دیکە بۆ زیانلێکەوتووانى بومەلەرزەکەى سوریا دابینبکات
- جێگرى سەرۆکوەزیرانى ئیمارات لە دواى کۆتاییهاتنى لوتکەى جیهانى حکومەتەکان رایگەیاند، دوبەى هاوسەنگى لەنێوان ژینگە و وزە رادەگرێت
- بەمنزیکانە رۆبۆت بۆ گەیاندنى خواردن بە هاوڵاتیان لە دوبەى بەردەستدەبێت
چاینە دەیلى
- چین بەنیازە ئەمساڵ دوو تیمى دیکە رەوانەى وێستگەى ئاسمانى تیانگۆنگى چینى بکات
- پاشئەوەى دوێنێ ئەمریکا شەش دامەزراوە و کۆمپانیاى چینى خستە لیستى رەشەوە، چین هەنگاوى دژ بەو بڕیارە دەگرێتەبەر
- پیشەسازى ئامێرسازى لە چین بەهۆى سوککردنى رێکارەکانى کۆرۆنا لەمساڵدا 5% گەشەى کردووە
گاردیان
- نیکۆلا ستێرجییۆن، سەرۆکوەزیرانى سکۆتلەندا دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت، بەرگەى ئەو ئەرکە قورسە ناگرێت
- بەگوێرەى گوتەى شرۆڤەکاران، روسیا نیوەى تانکەکانى لە جەنگى ئۆکراین لەدەستداوە
- لەنیوزلەندا بەهۆى زریان و لافاو پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و بارى نائاسایی راگەیەندراوە