38
یو ئێس ئەی تودەی
- بەگوێرەى ئامارەکانی ئەمریکا، رزگارکردنی ژیانی ئەو کۆچبەرانەی روو لە ئەمریکا دەکەن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە
- لە دەستپێکی هێرشێکی نوێدا پێشڕەوییەکانی روسیا لە شاری باخموت لە هەرێمی دۆنباس زیادی کردووە
- ئەمساڵ، لە رۆژی ڤالانتایندا خەرجییەکانی بەکاربەر لە ئەمریکا بەرێژەی 8% زیادیکردووە، بەراورد بە ساڵانی رابردوو
فاینەنشیەڵ تایمز
- لە پێشوازی هاوتا ئێرانییەکەیدا، شی جینپینگی سەرۆکی چین بەڵێنی بازرگانی زیاتر و دڵنیایی لەبارەی رێککەوتنە 25 ساڵییەکەی نێوانیان بە تاران دەدات
- وڵاتانی رۆژئاوا هۆشداری دەدەن روسیا لە هێرشەکانیدا بۆسەر ئۆکراین بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەری زیاتر کردووە
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پلانی هەیە لە مانگی نیسانەوە موچەی کارمەندانی وڵاتەکەی زیاد بکات، وەک هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکان
گەڵف نیوز
- رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ستایشی هاوکارییەکانی ئیمارات دەکات
- لە گفتوگۆکانی ناتۆدا، ئۆکراین داوای پێدانی فڕۆکەی جەنگیی بە سوپای وڵاتەکەی دەکات
- ژنێک لە تورکیا دوای 203 کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردودا رزگارکرا
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە کاتى کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم رەیسی، سەرۆکى ئێران جەخت لە سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکاتەوە
- چین بەنیازە چاکسازیی بەرفراوان لە ناوچە بازرگانییە سەربەستەکانی وڵاتەکەیدا بکات
- چین داوایەکی بەپەلە لە واشنتن دەکات کە رونکردنەوە بدات لەبارەی چوونی چەند باڵۆنێکی ئەمریکی بۆ ئاسمانی چین