64
شەقولئەوسەت
- لە تورکیا هەڵمەتى دەستگیرکردنى بەڵێندەران بەردەوامە.. زیانەکانى بومەلەرزەکە بە 84 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت
- پەرلەمانى عێراق ئامادەیە بۆ گفتوگۆى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، پێشبینى دەکرێت مشتومڕى زۆرى لێبکەوێتەوە
- سیسى: بە پشتیوانى سعودییە و ئیمارات و کوەیت ئاڵنگارییەکانى 2011ـمان تێپەڕاند
قودسى عەرەبى
- مانگى رابردوو 90 بەرپرسى عێراقى لەسەر دۆسییەکانى گەندەڵى دەستگیر و بانگێشتى دادگاکراون
- سیسى: بەهۆى “پشێوییەکانى” 2011ەوە میسر 450 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوت
- دژى “چاکسازییە دادوەرییەکان” 100 هەزار کەس لە بەردەم کنێست (پەرلەمان)ـى ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
عەرەب
- وەکو ئاماژەیەکى “ئەرێنى” بۆ کۆبوونەوەکانى واشنتن، بانکى ناوەندیی عێراق فرۆشتنى دۆلارى زیاترکردووە
- پەرلەمانتارە سەربەخۆکانى عێراق دژى گەڕاندنەوەى سیستمى “سانت لیگۆ”ن بۆ یاساى هەڵبژاردنەکان
- بومەلەرزەکەى تورکیا “رەگەزپەرستى” دژى پەنابەرە سورییەکانى وڵاتەکە دەوروژێنێتەوە
عەرەبى جەدید
- “هێرشە گەورەکەى” روسیا لە رۆژهەڵاتەوە دەستیپێکرد.. ناتۆ پەلەدەکات لە پێدانى فڕۆکە بە ئۆکراین
- بەهۆى هەڵنەبژاردنى سەرۆکى وڵاتەوە، پێنج وڵات هەڕەشەى چاو خشاندنەوە دەکەن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لوبناندا
- جەنگ لە ئاسمان: پەکین و واشنتن یەکدى تۆمەتبار دەکەن