زووم، ئەسیۆشیەتدپرێس
بومەلەرزەکەى 6ى شوباتى باکورى کوردستان و تورکیا، رۆژئاڤاى کوردستان و سوریا پێنجەمین کوشندەترین بومەلەرزەیە لە سەدەى 21دا.
لێرەدا لیستى 10 کارەستبارترین بومەلەرزە لە ساڵى 2000ـەوە دەخەینەڕوو، کە بەگوێرەى ژمارەى گیانلەدەستدان ریزبەندى کرداوە:
2004 بومەلەرزەکەى دورگەى سومەتراى ئیندۆنیزیا
گوڕەکەى 9.1 پلە
تسونامى دروستکرد
بەرزى شەپۆلەکان 30 مەتر بوو
خێراییەکەى 700 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بوو
230 هەزار کەس لە باشورى ئاسیا گیانیان لەدەستدا
2010 بومەلەرزەکەى هایتى
گوڕەکەى 7 پلە بوو
200 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
ملیۆنێک و 500 هەزار کەس ئاوارە بوون
بووەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆلێرا
100 هەزار کەسى دیکە گیانیان لەدەستدا
2008 بومەلەرزەکەى سێچوانى چین
گوڕەکەى 7.9 پلە بوو
87 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
پێنج هەزار و 335 کەسیان قوتابی بوون
2005 بومەلەرزەکەى کشمیر
گوڕەکەى 7.6 پلە بوو
73 هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا
سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون
2023 بومەلەرزەکانى تورکیا و سوریا
گوڕى بومەلەرزەکەى مەڕەش 7.7 پلە بوو
گوڕى بومەلەرزەکەى دیلۆک 7.6 پلە بوو
تاوەکو ئێستا 37 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
2003 بومەرزەلەکەى ئێران
لە شارى بەم رویدا
گوڕەکەى 6.6 پلە بوو
31 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
80%ى ژێرخانى شارەکە لەناوچوو
2001 بومەلەرزەکەى هیندستان
گوڕەکەى 7.7 پلە بوو
20 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
2001 بومەلەرزەکەى ژاپۆن
گوڕەکەى 9 پلە بوو
تسونامى دروستکرد
18 هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستدا
2015 بومەلەرزەکەى نیپاڵ
گوڕەکەى 7.8 پلە بوو
9 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
2006 بومەلەرزەکەى دورگەى جاڤاى ئیندۆنیزیا
گوڕەکەى 6.3 پلە بوو
نزیکەى 6 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
420 هەزار کەس ئاوارە بوون
157 هەزار خانوى تەختى زەوی کرد