ڤیزا، خواردنەوە کحولیەکان، پەیوەندیە سۆزداریەکانی دەرەوەی هاوسەرگیری، هەموو ئەو زانیاریانەی پێویستە سەردانیکەرانی مۆندیالی قەتەر بیزانن.
دەسەڵاتدارانی قەتەر کۆمەڵێک ڕێوشوێنی نوێیان ڕاگەیاند بۆ هاندەرانی مۆندیالی قەتەر تا پێوەی پابەند بن.
بە هۆی سنورداری شوێنی مانەوە، لە ١ی نۆڤەمبەرەوە تەنها رێگە بە هەڵگرانی بلیتەکانی یاریەکانی مۆندیال دەدرێت بچنە قەتەر.
هەر هەڵگرێکی بلیتەکانی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر ڕێگەی پێدراوە تەنها تا ٣ کەس لەگەڵ خۆی بانگهێشت بکات کە کڕیاری بلیتەکان نەبن.
ڕسوماتی چونە ناو وڵاتی قەتەر ١٤٠$ دەبێت، خواردنەوە کحولیەکان بۆ کەسانی ناموسڵمانی سەرو ٢١ ساڵ قەدەغە نیە، بەڵام زۆر سنوردار کراوە.
خواردنەوە کحولیەکان قەدەغەیە لەگەڵ خۆت ببەیت بۆ گەشتی قەتەر، گەشتیاران دەتوانن تەنها لە هۆتێلە گەورەکان خواردنەوە کحولیەکان بکڕن.
کۆشکی تایبەت بە فڕۆشتنی بیرە لە نزیک یاریگاکان ٣ کاتژمێر پێش یاریەکە کراوە دەبن تا نیو کاتژمێر پێش فیکەی دەستپێکردن، دوای تەواو بوونی یاریەکەش بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکرێنەوە.
بردنی گۆشتی بەراز و هەر بەرهەمێک کە ئاماژەی وروژێنەری تێدابێت ڕێپێدراو نیە بۆ وڵاتی قەتەر.
پەیوەندی سۆزداری لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوسەرگیری قەدەغەیە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە گەشتیارانی وڵاتەکەی دەکات کە بەڵگەنامەی هاوسەرگیریان لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ وڵاتی قەتەر.
باڵیۆزخانەی بەریتانیا دەلێت “ژیانی تایبەتی زۆر ڕێز لێگیراوە” ، بەڵام دەربڕینی ئاشکاری حەزی سێکسی ڕەنگە وەک سوکایەتی لێکبدرێتەوە لە قەتەر.
بە هۆی قەرەباڵگی دەوامی میترۆکان بۆ هاتوچۆ درێژدەکرێنەوە بۆ ٢١ کاتژمێر، لە ٦ی بەیانی تا کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ.
کارتی ڤاکسین ناچاری نیە، بەڵام پێویستە پشکنینی PCRت پێبێت کە زیاتر لە ٤٨ کاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕیبێت کاتی گەشتەکەت.