24
یو ئێس ئەی تودەی
- بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و گۆڕانی کەشوهەوا، ویلایەتەکانی رۆژئاوای ئەمریکا توشی کەمئاویی دەبنەوە
- بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکە، خەڵکی لە تورکیا لە هەوڵەکانی حکومەت توڕەن
- دوای خستنەخوارەوەی چوار فرۆکەی بێ ناونیشان لە ئاسمانی ئەمریکا، داوادەکرێت ئەو وڵاتە بە ئاسایشی ئاسمانیدا بچێتەوە
گەڵف نیوز
- لوتکەی جیهانی حکومەتەکان داوا دەکات وڵاتانی بەشداربوو بەرەو حکومەتی تەکنەلۆجی هەنگاو بنێن
- مەترسییەکانی تەکسی بێ شۆفێر، کە ئەمساڵ لە دوبەی بەردەست دەبێت، هەمان مەترسین کە تەکسییەکی ئاسایی هەیەتی
- ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، گەیشتە سەروی 37 هەزار کەس و دوێنێش چەندین کەس رزگارکران
گاردیان
- پۆلیسی بەریتانیا بەهۆی لەدەستدانی چانسی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە
- باڵۆنە سیخوڕییەکانی چین چەندین ساڵە لە ئاسمانی ئەمریکادا بەکاردەهێنرێن
- بێهیوایی لە ئیدلیبی سوریا بەهۆی بومەلەرزەکەوە، تێکەڵ بە قەیرانەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دەبێت
چاینە دەیلی
- تۆکمەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئێران، سەرەکیترین ئەجێندای سەردانەکەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران دەبێت
- سەرۆکی چەندین کۆمپانیای گەورەی جیهانی، بەمەبەستی چەندین پلانی بازرگانی هەمەچەشن، مانگی داهاتوو سەردانی چین دەکەن
- لەسەروبەندی گەشەی ئابووری چیندا، سیستمی دادوەریی ئەو وڵاتە پاراستنی نهێنی بازرگانی سەرمایەداران بەهێزتر دەکات