مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 13ی شوباتی 2023
ئەڤرەنسەل
بڕیاری دەسەڵاتی تورکیا بۆ داخستنی زانکۆکان و نیشتەجێکردنی زیانلێکەوتووان لە زانکۆکاندا نارەزایی لێکەوتەوە
ئۆپۆزسیۆن نارەزایی بەرامبەر دۆخی نائاسایی دەردەبڕێت لە تورکیا
پێنج گەنج کە لە ئامەدەوە بە خۆبەخش هەوڵی رزگارکردنی هاوڵاتیانیان دەدا دەستگیرکران و ئەشکەنجەدران
سوزجو
سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە: پێشتر ئەو باڵەخانانەی پێویست بوو بڕوخێنرێن بەهۆی لێبوردنی دەسەڵات نەڕوخێنران
لە هاتای ئەو هاوکاریانەی کە کۆکراونەتەوە لە شەقامەکاندا دزراون
زیانی بومەلەرزەکەی تورکیا بە 87 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
حکومەتی سوریا رێگری لە رەوانەکردنی هاوکاریەکان دەکات بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە
هەدەپە: رێکخراوە بیانییەکان بەهۆی ئەوەی ئاسایشیان پارێزاو نیە تورکیا جێدەهێڵن
پرۆفیسۆرێکی بومەلەرزەزانی: 74 هەزار کەس تاوەکو ئێستا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان ماونەتەوە
حوریەت
لە 10 پارێزگای تورکیا 106 هەزار چادر بۆ زیانلێکەوتووان ئامادە کراون
پسپۆڕان: زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکان پێویستیان بە چارەسەری دەروونی هەیە
لە 10 پارێزگاکەی تورکیا کە بومەلەرزە کاریگەری لەسەر دروست کردوون تاوەکو یەکی ئازار خوێندن راگیرا