25
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 13ی شوباتی 2023
یو ئێس ئەی تودەی
- بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئاستی نیوەی خوێندکارانی ئەمریکا بەلایەنی کەمەوە لە بابەتێکدا ساڵێک دواکەوتووە
- لە کۆنگرێس و چەند ویلایەتێکی ئەمریکا، یاسایەک دەردەچێت کە چینییەکان ناتوانن لەو وڵاتەدا زەوی، خانوو و هیچ موڵکێکی دیکە بکڕن
- خەڵکی نیگەرانن لە خاوی پرۆسەی رزگارکردنی خەڵکی لە بومەلەرزەکەی تورکیا، نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت سوریا پشتگوێ خراوە
گەڵف نیوز
- نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینی دەکات ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە بۆ 60 هەزار کەس
- سەرۆکوەزیرانی ئیمارات دەڵێت، لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا “تەکسی فڕیو” لە وڵاتەکەیدا بەردەست دەبێت
- یەکەم ژنە کەشتیوانی سعودی ئەمساڵ بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشت دەکات
چاینە دەیلی
- ئەو ڤاکسینانەی کۆرۆنا کە لە چین دروستدەکرێن رۆڵی گرنگیان هەیە لە روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا
- تیمەکانی رزگارکەرەکانی چین لە تورکیا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانییانی بومەلەرزەکەدا
- لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران ئەم هەفتەیە سەردانی چین دەکات
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەرپرسانی تایوان دەڵێن دەیان باڵۆنی سەربازیی چین لەماوەی رابردوودا سنوری ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە
- بەرپرسانی تورکیا چەندین وەبەرهێنەری بیناسازیی دەستگیردەکەن بەهۆی ئەوەی بەرپرسیاربوون لە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان لە بومەلەرزەکەدا
- راوێژکارێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا هۆشداری دەدات، بڕیاری کەمکردنەوەی پاشەکەوتکردنی گازی سروشتی لەو وڵاتەدا “قومارێکی گەورەیە” لە دژی نرخی وزە