زووم، ئاژانسەکان:
ئاژانسى بۆشایی ئاسمانیی روسیا (رۆسکۆسمۆس) چەند وێنەیەکى بڵاوکردەوە کە لە ئاسمانەوە گیراون و ئەو درزە تەکتۆنیانە نیشان دەدەن کە بومەلەرزەکەى دووشەممەى رابردووى تورکیا و سوریا دروستیکردووە.
هەروەها ئاژانسەکە وێنەیەکى دیکەى بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت لە پاش بومەلەرزەکەى 6ـى شوباتەوە، فڕۆکەخانەى هاتاى باشورى تورکیا لە ئاودا نقومبووە.
رۆسکۆسمۆس لەسەر داواى وەزارەتى دۆخى نائاسایی روسیا بەردەوامە لە وێنەگرتنى شوێنى بومەلەرزە وێرانکەرەکانى تورکیا و سوریا لە رێگەى بەکارهێنانى ئامێرى هەستەوەری لە دوورەوە.
Rusya Federal Uzay Ajansı (Roscosmos), depremden sonra Hatay havalimanındaki değişimi gösteren bir uydu görüntüsü ile depremin neden olduğu tektonik bir fayın uydu görüntüsünü yayınladı. pic.twitter.com/tSMo2rQBIY
— Siyamend Kaçmaz (@Siyamendkacmaz) February 12, 2023
بەرەبەیانى رۆژى دووشەممە (6ـى شوباتى 2023) بومەلەرزەیەک بە گوڕى 7.8 پلە بە پێوەرى رێختەر لە پارێزگاى مەڕەشى باکورى کوردستان روویدا و بووە هۆى وێرانکردنى چەندین شار و هەزاران گیانلەدەستدان و برینداربوونى لێکەوتەوە.
لە هەرێمى کوردستان و عێراق و لوبنان و چەندین وڵاتى دیکەى ناوچەکە هەست بە بومەلەرزەکە کرا، بەڵام کاریگەرییەکەى لە رۆژئاڤا و سوریاى دراوسێى باکورى کوردستان و تورکیا زۆر بەهێز بوو، هەزاران بینا و باڵەخانەى خاپوورکرد و هەزاران کەسیش گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.