49
سەباح
- بومەلەرزەکەی شەشی مانگ سێ ئەوەندە بومەلەرزەکەی ساڵی 1999ی ئەستەنبوڵ بەهێز بوو
- وەبەرهێنەرێک بە ناوی حەسەن ئاڵپارگون کە بۆ قوبرس هەڵهاتبوو دەستگیرکرا
- ئەردۆغان: لە ماوەی ساڵێکدا هەموو شارەکان ئاوەدان دەکەینەوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- برسێتی، سەرما و پشتگوێخستن بەرۆکی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی گرتووەتەوە
- پەرلەمانتارێکی هەدەپە: تاوەکو ئێستا کەس بەهانای گوندە دوورە دەستەکان نەچووە
- 70٪ی شارەکانی ئەنتاکیا و دەفنەی هاتای روخاون
حوریەت
- لە ئەنتاکیا منداڵێکی ساوای دوو مانگ دوای 107 کاتژمێر لەژێر باڵەخانەیەکی روخاودا رزگارکرا
- کەناڵەکانی راگەیاندنی تورکیا پێکەوە روماڵی بومەلەرزەکە دەکەن
- ئەردۆغان: هەموو بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە تەرخان دەکرێن
سوزجو
- رۆژی سێشەممە رێوڕەسمێک لە پەرلەمان بۆ دەنیز بایکال، سەرۆکی پێشووی جەهەپە ساز دەکرێت کە دوێنێ کۆچی دواییکرد
- لە هەر چوار باڵەخانەیەک کە وەبەرهێنێک بەناوی حیکمەت گونسای لە هاتای دروستیکردووە باڵەخانەیەک روخاوە
- بودجەی ئافادی تورکیا هەشت ملیار لیرەیە لە ساڵێکدا، بەڵام بودجەی ئەوقاف 36 ملیار لیرەیە لە ساڵێکدا