88
ئارمان میللی
- پسپوڕێکی بومەلەرزەزانی: تاران مەترسیدارترین شوێنی ئێرانە بۆ رودانی بومەلەرزە
- ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەنێو زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریا بینرا
- پوتین: روسیا دەستی بە شەڕ نەکرد، بەڵام کۆتایی پێدەهێنێت
جمهوری ئیسلامی
- لە خوراسانی رەزەوی، گوڵستان، کرمانشان و خوزستان چوار هەزار و 500 یەکەی نیشتەجێبوون کرانەوە
- لایەنگرانی دەسەڵاتی ئێران (22ی بەهمەن) 44مین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان کردەوە
- کیێف: روسیا بە دوو هەزار تانکەوە ئامادەیە هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی ئوکراین
ئیتلاعات
- رەئیسی: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ یەکەمین فڕۆکەی دروستکراوی ئێرانی لە ئاسمانەکاندا دەفڕێت
- وەزیری دەرەوەی ئێران: گەمارۆکان خەڵکی ئاسایی ئێرانیان کردووەتە ئامانج
- تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ئەو زیندانیانەی کە لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە ئازاد دەکرێن
ئێتێماد
- ئەمریکا و بەرازیل بۆ رزگارکردنی دارستانەکانی ئەمازۆن رێککەوتن
- رۆحانی: کەی کەمینەیەکی دەسەڵات گەلی ئێرانی پشتگوێخست، ئەو کاتە شۆڕشی ئیسلامی دەروخێت
- سەرۆکی فینلەندا: وڵاتەکەمان و سوید تاوەکو هاوینی ئەمساڵ دەبنە ئەندامی ناتۆ