107
سەندەی مۆرنینگ پۆوست
- تورکیا لەدۆخێکی پێویستیدایە بۆ دابیکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ رزگاربووانی بومەلەرزەکە
- لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەنجامدانی تێستی ناچاری خوێندکارانی قوتابخانەکانی چین هەڵدەگیرێت
- چین چاوی لەوەیە وەک تاقیکردنەوەیەک، گرێبەستی بازرگانی بێ سانسۆر لەگەڵ ئەمریکای باشوردا بکات
هائارێتز
- بۆ شەشەمین هەفتە، خۆپیشاندان دژی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ بەردەوامە و خۆپیشاندەران حکومەت بە “تاوانباری دیکتاتۆر” ناو دەبەن
- لە روداوێکی تەقەکردندا لە قودس، دوو منداڵی برای یەکتر گیانیان لەدەستدا و تەقەکەرەکەش کوژرا
- لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین، ئەشکەوتێک دۆزراوە کە جیلەکانی پێشوو بۆماوەی 6 هەزار ساڵ وەک حەشارگەیەک بەکاریان هێناوە
گەڵف نیوز
- بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، زیاتر لە 28 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، سەدان هەزار کەسیش پێویستییان بە هاوکاریی مرۆییە
- ئەمریکا تەنێکی بە قەبارەی ئۆتۆمبێلێک لە ئاسمانی ئەلاسکا خستەخوارەوە
- لەدوای بڕیاری کەمکردنەوەی کڕینی نەوتی روسیا، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
سەندەی تەلەگراف
- بەرپرسانی باڵای جەنگیی بەریتانیا خەریکی تاوتوێکردنی پلانێکن بۆ دروستکردنی چەکی بەریتانی لە ئۆکراین
- ئەو سیستمە ئۆنلاینەی کە بۆ پێدانی راوێژی پزیشکی و کەمکردنەوی فشاری سەر نوخۆشخانەکان دانراوە لە بەریتانیا، تەنها 12 کاتژمێر ستافی کارکردنی هەیە
- بەریتانیا بەنیازە لەبارەی پرۆگرامێکی تایبەت بە لیکۆڵینەوەی زانستی لەگەڵ ئەمریکا و یابان رێکبکەوێت و پشت بکاتە ئەوروپا