114
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، شەممە، 11ی شوباتی 2023
سەباح
- پشووی بەهارە کەرتی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان دەبوژێنێتەوە
- گروپە گەشتیارییەکان چالاکییەکانیان زیادکردووە و گەشتیاران بۆ چێژوەرگرتن لە بەفر و بینینی دیمەنە دڵڕفێنەکان سەردانی هەرێم دەکەن
- پێشبینیدەکرێت لە بودجەی 2023ی عێراقدا بڕی کورتهێنان بەرزببێتەوە بۆ 75 ترلیۆن دۆلار
عەرەب
- لەبارەی قەیرانی دۆلارەوە.. پێناچێت شاندەکەی عێراق هیچ دەستکەوتێکیان لە سەردانەکەی ئەمریکادا بەدەستهێنابێت
- ئەو هێزانەی لایەنگری ئێرانن ئیدارەی بایدن تۆمەتباردەکەن بەوەی جەنگێکی ئابوورییان دژی عێراق بەرپاکردووە
- گەندەڵییەکانی کەرتی بیناسازیی لە تورکیا ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی بەرزتر کردووەتەوە
شەرقولئەوسەت
- ناجێگیری نرخی دۆلار بەردەوامە لەنێو ناڕوونی “دانوستانەکانی واشنتۆن”
- تاران: هەرچەندە توانامان هەیە لە بواری ئەتۆمی، بەڵام بە دوای دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمیەوە نین
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم ساڵیادی جەنگی روسیا و ئۆکراین، ململانێی نێوانیان توند دەبێتەوە
قودسی عەرەبی
- ئەسەد بە پێکەنینەوە سەردانی ناوچە وێرانبووەکانی حەلەب دەکات
- فوئاد حسێن: ئەمریکا لە کێشەکانی وڵاتەکەمان و سیاسەتی دراوی عێراق تێدەگات
- سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە عەمان کردووە نێوەندگیری بکات بۆکەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بڕیارەکانی “بانکی فیدراڵی ئەمریکی” لەسەر ئابوری عێراق