50
فاینەنشیەڵ تایمز
- هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی خوێندکارانی بیانی، ناکۆکی لەنێو حکومەت دروستدەکات
- خێزانی قوربانییەکانی تورکیا بە گریان و فرمێسکەوە گۆڕ بۆ خۆشەویستانیان هەڵدەکەنن
- زانایانی ئەوروپا خەریکی ئامادەکردنی گەشتێکی 12 ساڵەن بۆ ئەوەی بزانن سێ مانگی دەوری هەسارەی موشتەری گونجاون بۆ ژیان
گەڵف نیوز
- دوای گیانلەدەستدانی زیاتر 23 هەزار کەس لە تورکیا و سوریا، تیمەکانی رزگارکردن منداڵی زیاتر لەژێر داروپەردوودا لە مردن رزگار دەکەن
- دروستکردنی پردێک بۆ رێگای خێرا لەنێوان دورگەکانی شاری ئەبو زەبی، گەشتی نێوان شارەکانی ئیمارات خێراتر دەکات
- وەستانی گەشەی ئابوری بەریتانیا لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو، لە ساڵی نوێدا سستییەکی بەرچاوی دروستکردووە لەو وڵاتەدا
چاینە دەیلی
- چین و کەمبۆدیا بە رێککەوتنی هەماهەنگیی لە چەندین بواری بەرفراوان لە نێوانیاندا پەیوندییەکانیان دەچێتە سەردەمێکی نوێوە
- سەرۆکی چین ستایشی هەوڵی تیمە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی دەکات کە لە دەرەوە یارمەتی پزیشکیی پێشکەشی کۆماری ئەفریقای ناوەراست دەکەن
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوا لە ئەمریکا دەکات واز سزا یەکلایەنەکانی بهێنێت کە ئابوری جیهانیان پەکخستووە
یابان تایمز
- بەهۆی زۆری تێچوونەوە، نرخی زیاتر لە هەزار جۆر کەلوپەل و خۆرک لە بازاڕەکانی یابان بەرزبوونەتەوە
- تروسکایی هیوا هێشتا لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکەی تورکیادا بەدی دەکرێت
- جۆ بایدن بەنیازە وەبەرهێنانی چەند کۆپانیایەکی تەکنەلۆجی چینی قەدەغە بکات و سێکیوریتی هەندێکی دیکەش بەرز بکاتەوە